عێراق كاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی دیارى كرد

:: PM:07:10:17/01/2017 ‌


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی دیاریكرد، بڕیاردرا لە لە16ی ئەیلوول هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەم حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق درا. 

بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی‌ ئەمڕۆی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیراندا، رۆژی‌ 16ی‌ ئەیلولی‌ داهاتووی‌ بۆ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگاكان دیار كردووە.

ئەوە لەكاتێكدایە، لەئێستادا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسایی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانە.

سەرچاوە:عەین عراق نیوز


وشە - سه‌رخێڵ هاشم