زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌نفلۆوه‌نزا و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به هۆی سه‌رماوه مرۆڤ تووشی ده‌بن، كێشه بۆ یادگه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات.
زانایانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئیندیانای ئه‌مه‌ریكی، هۆشداریی ئه‌وه‌یان داوه، به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌نفلۆوه‌نزا و له‌رز و تا و هه‌ستیاری، ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی زیان له یادگه‌ی كه‌سانی به‌ساڵداچوو بگه‌یه‌نن و كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، پێدانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه، سه‌رده‌كێشێت بۆ راوه‌ستانی گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی (ئه‌ستیل كۆلین) له رێی گوێزه‌ره‌كانه‌وه كه ئه‌و گوێزه‌رانه كاریان ئه‌وه‌یه ماده‌ی كیمیایی و لێدانی كاره‌بایی له ناوچه‌ی هاوبه‌ستی شانه‌ی ده‌مارێكه‌وه بۆ شانه‌یه‌كی تر بگه‌یه‌نێت، كه به شێوه‌ی تۆڕه و ئه‌و ماده كیمیایییانه كاری مێشك و هزر رێك ده‌خه‌ن.
تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته 60 ساڵان، ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌یان پێ داون و توانای هۆشمه‌ندی و هزرییه‌كانیان كه‌م بوونه‌ته‌وه.