ڤلادیمێر پوتین، كابینه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكێكی ناشه‌رعی پێشانی خه‌ڵك بده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ماڵپه‌ڕی ئه‌وروپای ئازاد رای گه‌یاندوه، شه‌وی رابردوو ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆك كۆماری رووسیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تی باراك ئۆباما و به‌وه تاوانباریان ده‌كات كه تۆمه‌تی به‌درۆ بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌به‌ستن.
له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا، دیموكراته‌كان و حكوومه‌تی باراك ئۆباما رووسیایان به ده‌ستوه‌ردان له سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه كاردانه‌وه‌ی توند و رژدیان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا جارێكی تر رووسیای تاوانبار كرد به‌وه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی كردووه‌ته سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی تره‌مپ بگۆڕێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌ت كرده‌وه و بێ ئاگایی خۆی له‌و بابه‌ته پیشان دا.
به‌ڵام چه‌ندان جار ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن دیموكراته‌كان خرایه‌وه روو و دواجار لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پیران پێك هات بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته.
هه‌رچه‌ند ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه نه‌خرایه روو و ته‌نیا كۆپییه‌كی ئه‌نجامه‌كه درایه ده‌ست تره‌مپ و ئۆباما، به‌ڵام تره‌مپ به‌وه قایل بوو كه له‌دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره بكات.
پوتین كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و مشتومڕه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئۆباماوه به‌وه تاوانبار كرابوو فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌رچووه، له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئۆباما و دیموكراته‌كانی به بوختان و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ ناو برد و رای گه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ره‌وایی ئه‌وه له تره‌مپ بستێننه‌وه كه به ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بووه به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.