سه‌رۆكی توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وان سه‌باره‌ت به دۆسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ته‌واوی بۆچوونیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌یه. ئه‌م گوتانه‌یش دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ڕووسیای دێ و ده‌رده‌كه‌وێ هێنده‌ی تر خۆی خستبێته باوه‌شی مۆسكۆوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (هه‌شتی ئه‌یلوول) ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، له كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یدا ئاشكرای كرد، ئه‌نقه‌ره و واشنتن له ناكۆكیی به‌رده‌وامدان سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام كه بڕیاره له باكوری سووریا بكرێ و گوتی: ئێمه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته، هه‌ر جارێك هه‌نگاوێك ده‌چینه پێشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، هه‌مان شت نییه و لێك دوورین.
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له ناوچه‌ی ئارام، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕۆڵی هه‌بێ، چونكه له شه‌ڕی دژ به داعش به‌شدارییان كردووه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ناوچوونی ئه‌و ڕێكخراوه بوون له ناوچه‌كانی خۆیاندا، توركیاش ئه‌و حزبه به لقێكی په‌كه‌كه ته‌ماشا ده‌كات و ده‌یه‌وێ ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی خۆیشی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا بسه‌پێنێ.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه هه‌ستمان پێ كردبێ، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ تیرۆریستان دروست بكات نه‌وه‌ك ئێمه، بۆیه به هه‌ڵوێستی له‌و جۆره ڕازی نابین و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی توركیا پێی وایه، ناوچه‌ی ئارام به سووڕانه‌وه‌ی سێ یان پێنج كۆپته‌ر و پێنج یان 10 نۆره‌ی پاسه‌وانی دروست نابێت و به چه‌ند سه‌د سه‌ربازێك به‌ڕێوه ناچێ، پێویسته ناوچه‌كه هه‌مووی ئارام بێت، شار و دێهاته‌كانی هه‌مووی تا بتوانرێ یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێدا بژین.
ئه‌ردۆغان له‌م گوتاره‌شدا دیسان هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خۆی كرده‌وه و گوتی، ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ سوپای توركیا به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێ جێبه‌جێ نه‌كرێ، ئه‌وا په‌نا بۆ پلانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆمان ده‌به‌نی.
كۆتایی مانگی ڕابردوو، سه‌رۆكی توركیا له گوتارێكدا ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی نێوان ئه‌وان و ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، ئه‌وا ده‌ست به كرده‌وه‌گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن و "ناوچه‌ی ئارام" له سووریا دروست ده‌كه‌ن و خۆیان سوپا ده‌جوڵێنن و گوتی: ئێمه كاتمان زۆر به‌ده‌سته‌وه نییه و زۆریش ئارام ناگرین و سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام، زوو هه‌ڵوێست ده‌رده‌ڕین، چونكه به ته‌واوی به سنووره‌كه‌مانه‌وه نووساوه.
توركیا و ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتنێكیان واژوو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌و سنووره دروست بكه‌ن، كێشه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌و ناوچه‌یه ته‌واوی ئه‌و شوێنانه بگرێته‌وه كه به‌ده‌ستی یه‌په‌گه‌وه‌یه و ئه‌وانی هیچ لێ نه‌مێنێ، ئه‌مه‌ریكاش نایه‌وێ ئه‌و ناوچه ئارامه ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت و ناشیه‌وێ به ته‌واوی یه‌په‌گه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دوور بخاته‌وه.
له ڕاپۆرتێكدا كه پێشتر ماڵپه‌ڕی "لۆب لۆج"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌وه یه‌شیلتاش ده‌ڵێ، به گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی سیستمه مووشه‌كییه به‌رگرییه‌كه‌ی ڕووسیا بۆ توركیا، ده‌توانین بڵێی واشنتن یارییه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌یكرد، دۆڕاندی.
توركیا یه‌كه‌م وڵاته له هاوپه‌یمانیی ناتۆ، سیستمی مووشه‌كیی ڕووسی به‌كار ده‌هێنێ، وێڕای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكرد و ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێ، هه‌ریه‌ك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كۆنگرێس و میدیای ئه‌و وڵاته، دژایه‌تیی ئه‌م گرێبه‌سته ده‌كه‌ن و لێدوانی هه‌ڕه‌شه بڵاو ده‌كرێته‌وه و ناتۆ ڕووسیا به مه‌ترسییه‌كی ستراتیجی داده‌نێ، وێڕای ئه‌وه‌ش، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باری ته‌ناهیی وڵاته‌كه‌ی، توركیا گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو كرد
ئه‌مه‌ریكا، له‌دوای گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی كه‌ره‌سته‌كانی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی له توركیا كرد كه له سیستمی شه‌ڕكه‌ری ئێف 35 دووری ده‌خاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌ره‌كییه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی دایه‌وه و ڕای گه‌یاند، بڕیاری واشنتن به ده‌ركردنی توركیا له‌و به‌رنامه‌یه، هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نانه‌یه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی هاوپه‌یمانی ناگونجێ و پشتی به هیچ بیانوویه‌كی لۆجیكی نه‌به‌ستووه.
وه‌ك له‌و ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌دا هاتووه، وێڕای مه‌ترسییه جیۆپۆڵه‌تیكه‌كان، پێویسته توركیا پابه‌ندی پێوه‌ندیی كار بێت له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌بێ بزانێ ئه‌و جیاوازییه ڕیشه‌یییه‌ی له نێوانیاندایه سه‌باره‌ت به سووریا، چاره‌ی بكات. به‌تایبه‌تی دوو بابه‌تی گرنگ كه هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره به چاوی جیاوازی ده‌یبینن، ئه‌ویش بابه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و بوونی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی توركی له ئیدلب. توركیا سووره له یه‌په‌گه بدات و ڕووسیا نایه‌وێ. ڕووسیا سووره سوپای توركیا له ئیدلب بكشێنه‌وه و نایانه‌وێ. ئایا چۆن چاره‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟
له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك نه‌رمیی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نواند و گوتی: خه‌تاكه له توركیا نییه، له ئیداره‌ی ئۆبامایه، چونكه ئه‌وان ده‌یانویست سیستمی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكڕن، به‌ڵام كاتێك واشنتن ڕازی نه‌بوو، به ناچاری ڕوویان له مۆسكۆ كردووه. ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ هیوایه‌كی بۆ توركیا گه‌ڕانده‌وه و كارێكی زۆریان له‌سه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ سزایه‌ك نه‌بن، به‌ڵام كاتێك ده‌ست به هاتنی یه‌كه‌م كاروانی كه‌ره‌سته‌ی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 كرا، جارێكی تر گه‌رم بووه‌وه.