گوته‌یه‌كی چینی به‌ناوبانگ هه‌یه و ده‌ڵێ "هه‌موو تیرێك ئامانجه‌كی ده‌پێكێ" ئه‌م په‌نده چینییه به ته‌واوی له سیاسه‌تی نهێنی و شاراوه‌ی كۆماری میلی چین ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان زۆرترین تیر ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانیان ده‌كه‌ین و ته‌واوی تیرهكانیش ئامانجه‌كانی خۆی پێكاوه، كه دواجاریش ئه‌و تیره بوو كه بۆ دزینی ته‌كنه‌لۆجیای دروستكردنی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی په‌كین هاوێشتی و توانیویه‌تی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیای فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی بدزێت.
ڕه‌نگه به‌هۆی زۆر باسكردنی میدیاكان له‌سه‌ر جه‌نگی ئابووری نێوان چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وا بیر بكه‌نه‌وه، ته‌نیا كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته زلهێزه، بازرگانی و ئابوورییه، كه واشنتن ترسی هه‌یه له‌وه‌ی په‌كین ببێته به‌هێزترین ئابووری دنیا و پێشی ئه‌و بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌یش مه‌ترسیدارتر له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه، ئه‌ویش پرۆسه‌ی دزینی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكییه له‌لایه‌ن چینه‌وه كه به ته‌واوی واشنتنی نیگه‌ران كردووه.
دوای شۆڕش و جه‌نگی 1949ی چین و دروستبوونی كۆماری چینی میلی، ئابووری چین له هه‌ژارترین و پڕ كێشه‌ترین سه‌رده‌م بوو، به‌ڵام ئێسته چین هێنده پێشكه‌وتووه، كه ئه‌مه‌ریكای زلهێزترین وڵاتی دنیا ترسی گه‌وره‌ی لێ نیشتووه و هه‌موو شاره‌زایانی ئابووریش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له داهاتوویه‌كی نزیك، په‌كین ده‌بێته به‌هێزترین ئابووری دنیا و پێش ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چین چۆن توانی له 70 ساڵ ئابوورییه‌كی نه‌ك ته‌نیا به‌هێز بكات، به‌ڵكوو ببێته هێزێك كه زلهێزترین وڵاته‌كانی دنیا زۆرترین ترسیان به‌رانبه‌ری هه‌بێ و پلان له په‌كین بگێڕن، تا ڕێ له‌وه بگرن پێش ئه‌وان بكه‌وێته‌وه.
توێژه‌ران و پسپۆران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ی سیسته‌مێكی ئابووری نیمچه ئازاد و نیمچه سه‌رمایه‌داری ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕاوه له‌وه‌ی بازاڕی چین به ته‌واوی ببووژێته‌وه و به خێرایی پێش بكه‌وێت، به‌ڵام له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیا و زانستی سه‌رده‌م باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چین زۆرترین داهێنانه‌كانی دنیا ده‌دزێ و كۆپی ده‌كات و به بیرۆكه و زیادكردنی خواسته‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و داهێنانه به كه‌مترین تێچوو و خێراترین كات به‌رهه‌می ده‌هێنێت، گرنگترین ئه‌و نهێنییه ته‌كنه‌لۆجی و زانستیانه‌ی چینیش دزیویه‌تی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
ستیڤ سو سه‌رمایه‌دارێكی چینییه و خاوه‌نی كۆمپانیای "لۆد تێك"ی تایبه‌ت به كاروباری دروستكردنی كێبلی فڕۆكه‌كانه، له ماوه‌ی پێنج ساڵ له 2009 تا 2014 ئه‌و كۆمپانیایه زۆرترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای به‌رگری و ناوه‌نده‌كانی داهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا دروست كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه پێوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته له هه‌ستیارترین بارودۆخ دا بوو.
ئه‌و كۆمپانیایه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داهێنه‌ر و بیرمه‌ندانی دروستكه‌ری ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی به‌ست و به‌وهۆیه‌وه زۆرترین ته‌كنه‌لۆجیای فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی كڕیوه و بۆ په‌كین گواستوویه‌تییه‌وه، دواجاریش توانی ته‌كنه‌لۆجیای فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 له ئه‌مه‌ریكا بدزێ، كه ترسناكترین و پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ، جیا له‌وه پێشتریش نهێنی فڕۆكه‌ی ئێف 22 و بۆینگ سی 17 و چه‌ندان فڕۆكه‌ی تری جه‌نگی و مه‌ده‌نی دزیوه و بۆ په‌كینی گواستووه‌ته‌وه، به‌شێكی دزینی ئه‌و نهێنیانه له ڕێی پاره و كڕینه‌وه بووه، به‌ڵام به‌شی زۆری به‌هۆی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر سیسته‌می كۆمپیوته‌ری كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ئه‌مه‌ریكا دزراوه و بۆ چین به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ڕه‌وانه كراوه.
واشنتن ئه‌مه به ترسناكترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی ده‌زانێت و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیا له‌گه‌ڵ جه‌نگێكی شاراوه و سێبه‌ری توندان، به‌هۆی هێرشی شاره‌زایانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر سیسته‌می كۆمپیوته‌ری و دزینی داهێنان و بیرۆكه‌كان كه خاوه‌نداری داهێنانه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی داتاكانی پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگای هه‌واڵگری، چینییه‌كان جیا له دزینی ته‌كنه‌لۆجیای فڕۆكه‌ی جه‌نگی كه ته‌نیا له 2012 زیاتر له 630 هه‌زار دۆسیه‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان دزیوه، هاوكات فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانیش تووشی هه‌مان هێرشبوونه‌ته‌وه و ته‌كنه‌لۆجیای دروستكردنیان له‌لایه‌ن چینه‌وه دزراوه.
ته‌كنه‌لۆجیای بینینی شه‌و و تانك و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن چینه‌وه دزراوه، زانیارییه نهێنییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چین نیازی دزینی زۆرترین نهێنی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیای هه‌یه و له داهاتوویش به‌رده‌وام ده‌بێ، له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی و هیچ نیازێكی نییه ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵبگرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واشنتن هه‌میشه هۆشداری پێ ده‌دات و ڕێوشوێنهكانیش زۆر توندتر ده‌كات.