مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده له شارى سلێمانى هه‌یه و به‌مه‌به‌ستى رێگرتنیش له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانى سلێمانى كه‌وتنه ئاماده‌باشى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راى گه‌یاند، له نێوان ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى و قایمقامییه‌تدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه دواى ئه‌وه‌ى زانراوه نه‌خۆشیى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده مه‌ترسى دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی زیاتر گوتى، تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێك له‌و نه‌خۆشییه تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ین.
د. میران محه‌مه‌د هۆشداریشى دا به‌هاووڵاتییان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆشتى سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌كڕن و راى گه‌یاند، تا ئێسته بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى مریشكفرۆشه‌كان نه‌دراوه، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان خۆیان هۆشیار بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی ئاشكراى كرد، له رێگه‌ى لیژنه‌كانى ته‌ندروستى و قایمقامیه‌ت، به‌رده‌وام چاودێرى فرۆشیارانى مریشكى زیندوو ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه.
نه‌خۆشیى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده وا باوه كه له وه‌زرى زستاناندا بڵاو ببێته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامه، به‌گوێره‌ى لێدوانى وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بێ، له ساڵى 2016دا هیچ نه‌خۆشییه‌ك له هه‌رێمى كوردستان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.