كاتی دابەشكردنی نەوت ئاشكرا كرا

:: PM:12:09:11/09/2019 ‌
بەڕێوەبەری دابەشكردنی نەوتی هەولێر ئاشكرای دەكات، لەلایەن خۆمانەوە هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ دابەشكردنی نەوت.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی ئەیلوول، ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری دابەشكردنی نەوتی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت، ئامادەكاری كراوە بۆ دابەشكردنی نەوت و چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی 15ی ئەیلوول یەكەمین بڕە نەوت بگاتە دەستمان.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنی هەولێر گوتی، لەگەڵ گەیشتنی یەكەمین بڕە نەوت ئێمە دەست دەكەین بە دابەشكردنی لە هەمان ڕۆژ واتە 10ـی ئەیلوول و ڕۆژانە دەتوانین بەخێرایی دابەشی بكەن و یەك ملیۆن لیتر دابەش بكەین.

لە كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرۆكی حكوومەت بەرپرسانی سووتەمەنی ڕاسپارد بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری دەستی پێ‌ كردووە.

لە ساڵی 2015 تا ئێستە دابەشكردنی نەوت وەستاوە تەنیا لە چەند ناوچەیەكی شاخاوی نەوت دابەش دەكرێت، ئەوەیش ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێ كەوتبووەوە و داوایان دەكرد لە هەموو هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.



وشە - رامیار جەواد