ڕه‌نگه كاتێك ئه‌م ناونیشانه‌ت خوێندبێته‌وه، پێت وا بێت هه‌ڵه‌مان كردووه، ده‌بوو بنووسین "سووده‌كانی" زیره‌كی چیین؟ یان زیانه‌كانی ته‌نبه‌ڵی چیین؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه، ڕێك ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر چاوته. به كورتی، زیره‌كیی زۆر كه ده‌گاته ڕاده‌ی بلیمه‌تی، له به‌رانبه‌ردا له ڕووی سۆزدارییه‌وه، كۆمه‌ڵێ زیانی هه‌یه.
له هه‌ر پیاوێك بپرسی، خه‌ون ده‌بینی هاوبه‌شی ژیانت چۆن بێت؟ له‌گه‌ڵ باسی ڕووكه‌ش و جوانی، باسی زیره‌كی و وریایی ده‌كات. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 200 هه‌زار كه‌س تاقیكردنه‌وه كراوه، ده‌ركه‌وتووه پیاو یه‌كه‌م شت زیره‌كی هه‌ڵده‌بژێرێ، ژن دووه‌م شتی هه‌ڵبژاردووه، یه‌كه‌م هه‌ستی گاڵته و پێكه‌نین به‌لای ژنه‌وه گرنگتر بووه.
توێژه‌ران گه‌ڕان بزانن خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر كه‌سێك كوڕ بێت یان كچ كه له هاوبه‌شی ژیانیان ده‌یانه‌وێ چییه، بۆ ئه‌مه‌ش خۆیان كۆمه‌ڵێ خاڵیان داناوه، ئینجا به‌وانه‌یان گوتووه كه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه، به خاڵ ڕیزبه‌ندییان بۆ دانێ، كامه‌یانت پێ گرنگتره له یه‌ك تا حه‌وت، وه‌ك هه‌ستی گاڵته و پێكه‌نین، توانای جه‌سته، زیره‌كی، جوانی..
ساڵی 2018، توێژه‌رانی جینیاك و خانه‌ی بیشیر له زانكۆی ویسترنی ئوسترالی، بڕیاریان دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدۆزنه‌وه، ئایا ده‌كرێ سنوورێك بۆ سه‌رنجڕاكێشیی زیره‌كی دابنرێ؟ به‌بێ گوێدانه ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی بۆ زیره‌كی كراوه، سه‌رنجیان دایه ئه‌و سه‌رنجڕاكێشییه‌ی به‌هۆی زیره‌كییه‌وه ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ده‌یخاته سه‌ری. هاتن له‌گه‌ڵ 375 كه‌س تاقیكردنه‌وه‌ی زیره‌كییان كرد كه پله‌ی زیره‌كییان مامناوه‌نده، لێیان پرسین سه‌رنجی خۆیان بۆ پێوه‌ندیی كورت و پێوه‌ندیی درێژ له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ر بخه‌نه ڕوو.
له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك تاقیكرنه‌وه‌ی ورد، بۆیان ده‌ركه‌وت، زیره‌كیی زۆر كه ده‌گاته سنووری بلیمه‌تی، ئیدی له به‌رانبه‌ردا له‌ڕووی سه‌رنجڕاكێشانی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر زیانی پێ ده‌كه‌وێ و حه‌ز ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سه نزیك ببێته‌وه.