شێوازى ژیانى ناته‌ندروست و زۆر خۆرى ده‌بێته هۆكارێك بۆ
زیادبوونى كێش، زۆركات ئه‌م قه‌ڵه‌وبوونه پێوه‌ندى به جیناته‌وه هه‌یه و مه‌ترسى زیاتره له‌سه‌ر له‌ش. هه‌ندێك راهێنان هه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا یارمه‌تى كه‌مبوونه‌وه‌ى كێش ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه گونجاوه كه به‌هۆى جیناته‌وه كێشى له‌شیان زیاد ده‌كات.
به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر 18 هه‌زار كه‌س ئه‌نجام دراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 17 بۆ 70 ساڵیدا بوو. هه‌موو جۆره قهڵهوییهكى تێدابوو وه‌كو قه‌ڵه‌وى هه‌موو له‌ش یان ران و سمت و چه‌ورى سك. له كۆتایی گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ى كه راكردن كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كێشیان زۆره و قه‌ڵه‌ون، چونكه راكردن ده‌بێته هۆى ئاره‌قكردنه‌وه و به‌زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌دان، بۆیه به بڕوای شاره‌زایان باشترین وه‌رزشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى قه‌ڵه‌وى جیناتیان هه‌یه.
جگه له راكردن له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به چه‌ند وه‌رزشێكى تر كرا كه به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه قه‌ڵه‌وى جیناتیان هه‌یه، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌و وه‌رزشانه‌ى كه پێویسته بكرێت.
یه‌كه‌م: رۆیشتن به پێ، به به‌راورد به ڕاكردن رۆیشتن به‌پێ ئاسانتره بۆ جومگه‌كانى له‌ش. بۆیه زۆركات شاره‌زایانى ته‌ندروستى ده‌ڵێن رۆیشتن به‌پێ باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نیان زۆره و یارى له‌شجوانى ده‌كه‌ن، چونكه كاریگه‌رى كه‌متر له‌سه‌ر جومگه‌كانى له‌ش دروست ده‌كات.
دووه‌م: رۆشتن به‌سه‌ر به‌رزاییدا، شاخه‌وانی به یه‌كێك له باشترین وه‌رزشه‌كان بۆ له‌شى مرۆڤ داده‌نرێ. وا ده‌كات بڕێكى زۆر كالۆرى له‌ش بسوتێنێت. هه‌ڵگرتنى ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه تایبه‌تن به شاخه‌وانى سوودێكى زۆرى هه‌یه، كاتێك به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كدا سه‌رده‌كه‌ویت وا ده‌كات بڕێكى زیاتر چه‌ورى بسوتێنیت و كالۆرى زیاترى به‌فیرۆ بدرێت به‌مشێوه‌یه ئاسانتر كێشى له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م: سه‌ماكردن، شاره‌زایانى له‌شجوانى سه‌ماكردن به یه‌كێك له وه‌رزشه گرنگه‌كان داده‌نێن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش، چونكه هه‌موو ماسوولكه‌كانى له‌ش به‌بێ جیاوازى ده‌جوڵێنێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات بڕێكى زیاتر كالۆرى بسوتێنرێت و چه‌ورى زیاتر بتوێیته‌وه كێشى له‌ش خێراتر داببه‌زێت.
چواره‌م: یۆگاكردن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ، هه‌رچه‌نده یه‌كێكه له راهێنانه سووكه‌كان، بێگومان یۆگا یارمه‌تى سووتاندنى كالۆرى زیاده نادات، به‌ڵام به‌پێى توێژینه‌وه ژاپۆنیه‌كان كه ده‌ڵێت یۆگا كردن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ وا ده‌كات رێ له قه‌ڵه‌وى بگرێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌رزشانه‌ى كه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشت كه‌م بكه‌یته‌وه ته‌نیا وه‌رزشكردن به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته شێوازى ژیانت رێكبخه‌یت و خۆراكى ته‌ندروست بخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ى كێشت به شێوه‌یه‌كى نموونه‌یى بمێنێته‌وه.