دادوه‌ری فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند كرد به ده‌رخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تری گیراون له گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه دراون، له چه‌ند شوێنێكی تری ئه‌فغانستانیش ئه‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانانه دووباره كراوه‌ته‌وه.
دادوه‌ری ئه‌مه‌ریكی "ئالفین هیلرستین له مانهاتن له‌وباره‌وه‌ی گوتی، ئازارشكێنه جارێكی تر وێنه‌كان بڵاو بكرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا نه‌یسه‌لماند كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ده‌ره‌وه چۆن مه‌ترسییان له‌سه‌ر دروست بووه و ده‌بێت.
هیلرستین بڕیاریدا یه‌كێتی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كانیانی ئه‌مه‌ریكا ئازاد بكرێن، هاوكات ئه‌و گرووپانه‌ی تریش كه به‌رپرسی له مافی جه‌نگاوه‌رانی پێشوو ده‌كه‌ن سكاڵایان به‌رز كرده‌وه، داوایان كرد وێنه‌كان به گوێره‌ی یاسای ئازادی زانیارییه‌كانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا بڵاو بكرێنه‌وه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان ده‌ركه‌وت، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیراوانی گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان باسیان له‌وه كرد، كه تووشی ئازاری جه‌سته‌یی و سێكسی و لێدانی كاره‌بای و له‌سێداره‌دانی وه‌همی كراونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی وێنه‌كان بڵاونه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌رشیڤی كۆنگرێس و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا زیاتر له هه‌زار وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه هه‌ن.
لۆرانس لاستبرگ پارێزه‌ر ئه‌و وێنانه ئاماژه به دۆخێكی خه‌مباری مێژووی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته گرنگی زۆریان پێ بدرێ و پێویسته به‌پشت به‌ستن به ئازادی و دیموكراتییه‌كان بڵاو بكرێنه‌وه، چونكه ئێمه وڵاتێكی دیموكراتین و شت له رای گشتی ناشارینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، دادگا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان پابه‌نده به حكوومه‌تێكی كراوه.
له‌وباره‌وه گوته‌بێژی داواكاری گشتی ئه‌مه‌ریكا له مانهاتن بریت بهارارا هیچ سه‌رنجێكی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگه نه‌خسته‌ڕوو.