توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی تینیسی ئه‌مره‌یكی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كلیكی به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی هاوسه‌ران بریتییه له‌و ورده شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵی بچووكانه‌ی كه له نێوان ژن و پیاوانی هاوسه‌ری یه‌كتر دروست ده‌بێت، ئه‌مه هۆكارێكه بۆ به‌هێز هێشتنه‌وه، نه‌ك په‌راوێزخستنی یه‌كتر و سه‌ره‌نجام له‌یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانایانی بواری كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تینیسی ئه‌مره‌یكی بڵاوكردووه‌ته‌و هو تێیدا هاتووه، كه بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 120 ژن و پیاوی هاوسه‌ری یه‌كتر كردووه كه له ته‌مه‌نی 30 تا 70 ساڵی بوون، به دوای هۆكاره‌كانی به‌خته‌وه‌ری له ژیانی هاوسه‌رگیری له ورده‌كاری ژیانی ئه‌و هاوسه‌رانه گه‌ڕاون.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه ئاستی به‌خته‌وه‌ری خێزانه‌كان بۆ چه‌ند پۆلێك جیا كراونه‌ته‌وه و پۆلی یه‌كه‌میان له‌و بڕوایه‌دان كه به‌خته‌وه‌ری ژیانی هاوسه‌ری ته‌نیا نۆ ساڵی یه‌كه‌مه و پۆلی دووه‌میش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تا 40 ساڵ به‌یه‌كه‌وه بوون ده‌توانن خۆشبه‌ختی له نێوان خۆیان بهێڵنه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی خۆشبه‌ختی و به‌ختیاری هاوسه‌رانیش، توێژینه‌وه‌كه هه‌رچه‌نده ئه‌و 120 هاوسه‌ره به كه‌م بایه‌خییه‌وه باسیان له شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان ده‌كرد، به‌ڵام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مانه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌یه‌كه‌وه.
زانایانی
كۆمه‌ڵناسی نووسیویانه، ئه‌م ناكۆكییانه جا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌رك بێ، یان به‌سه‌ربردنی كاته به‌تاڵه‌كان، یان كێشه‌ی جووتبوون و ته‌ندروستی و منداڵ، ئه‌وا هۆكارێكه بۆ ململانێ و زاڵنه‌بوون به‌سه‌ر یه‌كتر و متمانه‌ی زیاتر به‌خۆبوون و مانه‌وه به به‌هێزی له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، چونكه كاتێك مرۆڤه‌كان هه‌ست به لاوازی بكه‌ن، ته‌سلیم جیابوونه‌وه ده‌بن و ده‌سبه‌رداری ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌بن.