چه‌ند ڕۆژێكه گه‌نجێكی خه‌ڵكی گه‌رمیان له دیوی ئێران مه‌رزی په‌روێزخان به ڕووداوێكی كاره‌با له‌كاتی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل گیانی سپاردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ڕاده‌ستمان ناكانه‌وه، تا به‌پێی ڕێوڕه‌سم و نه‌ریته‌كان به‌خاكی بسپێرین.
سه‌عید محه‌مه‌د كه‌سێكی نزیكی ئه‌و گه‌نجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی چوار ڕۆژه خزم و كه‌سی نزیكی من سالار فه‌ره‌ج كه له ساڵی 1988 له‌دایكبووه، له دیوی ئێران له‌وكاته‌ی خه‌ریكی چاككردنی ئۆتۆمبێل بووه، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و گه‌نجه ماوه‌یه‌كی زۆره كاری شوفێری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌كات، به‌ڵام دوای گیان له ده‌ستدانی، ماوه‌ی چوار ڕۆژه ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕاده‌ستی ئێمه ناكرێته‌وه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی كاری كارگێڕین بۆیه ته‌رمه‌كه نانێرنه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه له دۆخێكی زۆر خراپدان و به ته‌واوی نیگه‌رانن، له‌لایه‌كه‌وه خه‌م و نیگه‌رانی له ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه نه‌دانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به ته‌واوی خه‌مباری كردوون.
عه‌لی تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌رپرسانی ئێرانمان له مه‌رزی په‌روێزخان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه و ئه‌وان پێیانگوتوین له نزیكترین كات ته‌رمه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
سه‌ردار محه‌مه‌د كه‌سایه‌تیی ئاینی له ده‌ڤه‌ره‌ی گه‌رمیان له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، دواخستنی ته‌رم هیچ بیانوویه‌كی نییه، چونكه كه‌سی مردوو ده‌توانرێ چه‌ند سه‌عاتێك پشكنین بۆ ته‌رمه‌كه‌ی بكرێ و دواتر هیچ شتێك نامێنێته‌وه تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، بمێنێته‌وه و دوابخرێت.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی