"جود عه‌قاد" خانمه میدیاكاری سوورییه، بڕیاری دا به ته‌واوی واز له باڵاپۆشی و سه‌رپۆشی بهێنێ و ڕاسته‌وخۆش ئه‌و بڕیاره‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و میدیاكاره كه ئێسته له وڵاتی سوید ده‌ژی، له ڕێگه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی یوتیوبه‌وه، سه‌ره‌تا باسی مێژووی خۆی ده‌كات كه له‌وه‌ته‌ی هه‌بووه هه‌ر له‌چكبه‌سه‌ر بووه و ماوه‌یه‌كیش ڕووپۆشی (نیقاب)ی به‌ستووه، به‌ڵام دواتر زوو ئه‌وه‌یانی به‌جێ هێشتووه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته كۆڵێژی ڕاگه‌یاندن، چونكه نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه بێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و زۆر ڕێز له سه‌رپۆشله‌سه‌ران ده‌گرێ و زۆرینه‌ی خانه‌واده‌كه‌شی هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی نابێ بیكات، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته وڵاتی سوید، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌چكی به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له‌به‌ر كاره میدیاییه‌كه‌ی لای ببات له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو په‌ستان و ڕه‌خنانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ری.
جود، هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا، ڕاسته‌وخۆ له‌چه‌كه‌كه‌ی داده‌نێ و ده‌ڵێ، هیچ نه‌بێ وه‌ك میدیاكار ده‌بێ ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵ خۆمدا، پێویسته به شێوه‌یه‌كی ئاوا بڕیاره‌كه‌م ڕا بگه‌یه‌نم.
به‌پێی تێگه‌یشتن له شه‌ریعه‌تی ئیسلام، بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر حیجاب، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه باڵا پۆش بیت، واته به‌رگه‌كانت نابێ سه‌رنجڕاكێش و ورووژێنه‌ر بێت، هه‌ندێكیش كه توندترن ده‌ڵێن پێویسته قژیشت بشاریته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نیا جه‌سته، ئه‌وانه‌ش كه زۆر توندن له‌سه‌ر حیجاب، پێیان وایه ده‌بێ ڕووپۆشیش بكه‌ی و خانمان نابێ ته‌نانه‌ت په‌نجه‌یه‌كیشیان به‌ده‌ره‌وه بێت.