سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانی گه‌یشته نیویۆرك و سنوور و مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ ڕێگه‌دان به هاتنی بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پانتاییه‌كی فره‌وانی میدیاكانی داگیركردووه و هه‌مووان زانیاری جیا جیای له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
میدیاكان بڵاویان كردووه، كه رووحانی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ نیویۆرك كۆت و به‌ند و مه‌رج و سنووری دیاریكراوی بۆ دانراوه، نابێ لهمشوێنانه زیاتر بڕوا و به ئازادی له نیویۆرك بسووڕێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی بۆ رووحانی دانراوه، ئاژانسه جیهانییه‌كانی هه‌واڵ زانیاری جۆراوجۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌موو زیاتر باسی لێوه ده‌كرێ و پێشبینی ده‌كرێ ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بێ، بریتییه له دانانی سنوور له نێوان باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شوێنی مانه‌وه‌ی له ناوچه‌ی ئێست ریڤه‌ر، تا ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی مانهاتن.
ئه‌و هۆتێلهیشی كه
رووحانی تێیدا ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مۆڵه‌تی پێ درا، ئه‌وكات توانی پێشوازی له حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێران بكات.
سه‌رۆكه‌كانی تری دنیا، ده‌توانن له نزیك باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی سێنترال پاركی نیویۆرك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ڕووحانی قه‌ده‌غه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بۆی بڕوا، كه پێشبینی ده‌كرێ زۆرێك له سه‌رۆكه‌كانی دنیا سه‌ردانی ئه‌و پاركه بكه‌ن و ئه‌و دیارده‌یه وه‌كوو كولتوورێكی لێهاتووه.