لە گەرمیان پۆلیسێك دوای برینداربوونی مرد

:: AM:11:36:20/01/2017 ‌

لەگەرمیان فەرمانبەرێکی پۆلیس بریندار دەبێت و پاشتر گیان لەدەست دەدا، پۆلیسش دەڵێ پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە .

رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە "وشە"ی راگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گوندی تیلەكۆی سەربە شارەدێی ئاوەسپی كفری فیشەك بەر لاقی پۆلیسێک دەكەوێت و تادەگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدا.

ئەو گوتیشی،  پۆلیسەکە ناوی  نەوشیروان جەمیل ئەحمەدە و لەدایكبووی ساڵی 1983 یە. دوای رووداوەکەش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بۆ فریاكەوتن بە "وشە"ی راگەیاند هۆکاری مردنی پۆلیسەکە دوای برینداربوونی خۆینبەربوونی زۆر بووە.

هێشتا دیار نییە پۆلیسەکە فیشەکی لەدەست دەرچووە، یان لە لایەن کەسانی ترەوە پێکراوە.

گەرمیان/ سەبری هۆرینی 


وشە - سلێمان تاشان