بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای کرد وەزارەتەکەیان یەکەم چه‌كی شایستە داراییەکانی قوتابیان و خوێندکارانی تواناسازی لە ساڵی ٢٠١٧دا خەرج دەکات.
بەگوێرەی راگەیاندنێکی ئەو وەزارەتە کە وێنەیەکی بۆ "وشە" نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندکارانەی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات، كه ناویان له لیستی ژماره یەکی ساڵی 2017ی هاوپێچدا هاتوه رۆژی یەکشەمە بەرواری 22/1/2017 سەعات 10ی سه‌رله‌به‌یانی خۆیان یان بریكاره‌كانیان سه‌ردانی ئەمیره تاهیر عەبدوڵا لە ژوری ژماره ٨٧ له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی خەرجکردنی شایستە داراییه‌كانیان.
جێگەی باسە ژمارەی ئەو قوتابیانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووە ٥٣ قوتابییە و دواكاتیش بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كانیان ڕۆژی پێنجشه‌مه بەرواری9/2/2017 دەستنیشان کراوە.
بە پێی ئەو تێبینییانەی لە راگەیەنراوەکەدا خراونەتەڕوو:
1. خوێندکار یان قوتابی ئه‌گه‌ر خۆی سەردانی وەزارەت دەکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی، پێویستە وێنەیەکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له پاسه‌پۆرتی خۆی بهێنێت.
2. بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار پێویسته وێنه‌یەکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی بریكارنامه (وه‌كاله‌ی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵی (2017) بۆی (مصدق) کرابێت، لەهەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگ لە ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
3. پێویسته بریكار قوتابی یان خۆی کە سەردانی وەزارەت دەکات، زنجیره‌ی ناوی خوێندکار وه‌ك له لیستی هاوپێچدا نوسراوه بزانێت.
4. چه‌كی خەرجکردنی شایستە داراییه‌كان ته‌نیا له‌بانكی نێودەوڵەتیی کوردستان، لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا، یان لقی سه‌ره‌كی بانکەکە له شه‌قامی گوڵان، ته‌نیشت سوفی مۆڵ له‌شاری هه‌ولێر بەكاش ده‌درێت.
پێویستە بگوترێت وەزارەتی خوێندنی باڵا داواشی کردووە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قوتابیان یان بریکارەکانیان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی شایستە داراییەکانی تواناسازی، چونکە چه‌كی پاره له ناو دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.