بۆ گاڵته‌وگه‌پ له‌گه‌ڵ منداڵان یان یاریكردن له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ت یارى ختووكه‌دان ده‌كه‌یت. ئه‌وه‌یش بریتیه له‌وه‌ى ده‌ستت به هه‌ندێك شوێنى هه‌ستیار ده‌كه‌وێت، ئه‌و ده‌خه‌یته پێكه‌نین. ئه‌گه‌ر كه‌مێك بیرى لێ بكه‌یته‌وه، ئه‌وا چه‌ندان نهێنبى سه‌یر له‌و كرداره‌دایه و زانایان ئه‌مانه‌یان به پرسیار خستووه‌ته ڕوو و هه‌وڵیان داوه به توێژینه‌وه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.
ره‌نگه یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى كه‌مێك ئاڵۆز بێت و وه‌ڵامى نه‌بێت ئه‌وه‌یه، ئێمه بۆچى ناتوانین خۆمان ختووكه بده‌ین؟ ئه‌مه پرسیارێكه چه‌ندان ساڵه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌كرێت. پرسیارێكى تر ئه‌وه‌یه، بۆچوونى كاتێك له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ختووكه ده‌درێن هه‌سته‌كانمان به پێكه‌نین ده‌رده‌بڕین؟ یان له‌وه سه‌یرتر بۆچى هه‌ستێك جار پێكه‌نین و گریانمان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بێت، واته له‌و كاته‌ى پێده‌كه‌نین فرمێسك به‌چاومان دێته خواره‌وه.
كۆمه‌ڵێك زاناى ده‌روونناسى و ده‌مار له زانكۆى به‌رلین هه‌وڵیان داوه، وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه. به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له ئاژانسى "DW" ئه‌ڵمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و زانایانه توێژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مشك كردووه.
<
بۆچى ناتوانین خۆمان ختووكه بده‌ین؟
>
له راپۆرتى ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌كه هاتووه، هه‌ندێك جار كارێكى خۆشه كه‌سێك ختووكه‌ت بدات، به‌ڵام بۆچى ناتوانین چێژ له‌وه وه‌ربگرین خۆمان ختووكه‌ى خۆمان بده‌ین؟ هه‌مان شت له مشكیش تێبینى كراوه.
زانایان تێبینیان كردووه ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ى مرۆڤه كاتێك خۆى ده‌ستى به‌ر جه‌سته‌ى ده‌كه‌وێت ئه‌وا ئه‌و به‌شانه‌ى مێشك كه به‌رپرسن له پێكه‌نین و قسه‌كردن چالاك نابن، كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سێكى تر ئه‌و كاره بكات ئه‌وا ئه‌م به‌شانه چالاك ده‌بن.
زانایان كه‌وتنه ختووكه‌ى مشكێك، تێبینى ئه‌وه‌یان كرد هه‌ستكردن به به‌ركه‌وتنى جه‌سته له مێشكیان چالاك بووه و ده‌نگێك له مشكه‌كه‌وه هاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌ى بۆ ختووكه‌كه هه‌بووببێت.
بزانه ونبووه‌كه كامه‌یه؟
مایكل برێخت كه سه‌رپه‌رشتیى توێژینه‌وه‌كه ده‌كات ده‌ڵێ، پرۆسه‌كه پێوه‌ندى به به‌ركه‌وتنى خودیى هه‌یه كه ناهێڵێ خۆختووكه‌دان روو بدات. چونكه كاردانه‌وه‌ى مرۆڤ وه‌ك كاردانه‌وه‌ى مشكه‌كه بووه، به‌لاى ئه‌وه‌وه به‌ركه‌وتنى ده‌ستى خۆى به له‌شى هیچ هه‌ستێكى ختووكه‌ى پێ نادات. به‌مه‌یش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك دروست نابێت و هه‌ستمان ته‌واو له‌وه جیاواز ده‌بێت كه كه‌سێك ختووكه‌مان بدات.
مایكل تیتزى كه زاناى ده‌روونناسییه له سه‌نته‌رى "هیومركیر"ى ئه‌ڵمانى پێیوایه، ختووكه سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌ستكردن به هه‌ڕه‌شه ده‌ست پێ ده‌كات، مایكل ده‌ڵێ "ئێمه كاتێك ختووكه‌ى خۆمان ده‌ده‌ین مێشك كه سه‌نته‌رى كاردانه‌وه‌كانه، هه‌ستى به‌ركه‌وتنى خودى وا لێك ده‌داته‌وه كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروست ناكات، بۆیه به‌لایه‌وه بابه‌تێكى گرنگ نابێت".
ورووژاندنى هه‌ستى ترس و په‌رۆشى
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نیین بۆ خۆمان، ئه‌وا بابه‌ته‌كه پێویستى به پاڵنه‌رێكى تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ختووكه‌یه‌كى كارا دروست بێت، ئه‌مه‌یش زانایانى ئه‌ڵمانى به ""Nervenkitzel ناوى ده‌به‌ن، ماناى ورووژاندنى ترس و په‌رۆشیى دێت كه له ختووكه هه‌یه.
له كاتى تاقیكردنه‌وه و ختووكه‌دانى مشكه‌كان، ئه‌وان جۆرێك له سڕكردنى جولچه و نائارامى و شڵه‌ژانیان نیشان دا، ره‌فتاریان له شێوه‌ى منداڵان بوو كاتێك ختووكه ده‌درێت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان هه‌ست به پێكه‌نین و خۆشى ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ست به هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ رابكه‌ن. زانایان پێیانوایه ختووكه‌دان به جۆرێك له جۆره‌كانى هێرشكردنى وه‌همى ده‌به‌ستینه‌وه.
مایكل تیتزى ده‌ڵێ "له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه، ختووكه‌دان دوو ئاماژه‌ى دژ به‌یه‌كتر له‌ناوه‌وه‌ى مرۆڤ دروست ده‌كات، ئه‌وانیش ئاماژه‌ى نزیكبوونه‌وه و ئاماژه‌ى راكردنه. له‌رووى مێشكیشه‌وه هه‌ست به جۆرێك له ئاره‌زوو وئازار ده‌كه‌ین له یه‌ك كاتدا، له كۆتاییدا ئه‌مه شڵه‌ژانێك دروست ده‌كات مرۆڤ به پێكه‌نین ده‌رى ده‌خات، به‌ڵام پێكه‌نینه‌كه‌یش جۆرێكه كۆنتڕۆڵ ناكرێت".
به‌ڵام بۆچى پێ ده‌كه‌نین؟ بۆچى هه‌سته‌كانمان به جۆرێكى تر ده‌رنابڕین؟ هه‌ندێك جار به ختووكه هه‌ست به جۆرێك له هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر جه‌سته‌مان به تایبه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى كه زۆر خانه‌ى تێدایه، له‌وانه سك، به تایبه‌تى ئه‌و به‌شه‌ى ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر گه‌ده، بن باڵ، سه‌ره‌وه‌ى ران، ژێر پێیه‌كان ئه‌و شوێنانه كه زوو كاردانه‌وه‌یان بۆ ختووكه هه‌یه.
به‌ڵام هه‌ر كه مێشك هه‌ست ده‌كات ئه‌و به‌ركه‌وتنه هه‌ڕه‌شه نییه، به پێكه‌نین خۆمان له نیگه‌رانییه‌كان رزگار ده‌كه‌ین، هه‌ندێك جار ئه‌و پێكه‌نینه جۆرێكه له گرین و كه‌سى ختووكه‌دراو فرمێسكى دێته خواره‌وه، به‌ڵام پێكه‌نین پێگه‌ى سرووشتى هه‌ستكرنه به نیگه‌رانى، لێره‌وه درووت كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى دروست بكاته‌وه، له ئه‌نجامى پێكه‌نینه‌كه‌یش جۆرێك له دڵنیایى و كامه‌رانى بۆ كه‌سه‌كه دروست ده‌بێت.
<
بۆچى كه‌سى ختووكه‌دراو له‌گه‌ڵ پیكه‌نین فرمێسكى دێته خواره‌وه؟
>
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار كه‌سه‌كه، به نزیكى و جوڵه‌ى كه‌سى به‌رانبه‌ر وا هه‌ست ده‌كات ختووكه‌ى ده‌دات، بۆیه پێكه‌نینى دێ، له‌و كاته‌دا خاڵى لاوازى خۆى ئاشكرا ده‌كات و كه‌سى به‌رانبه‌ر ده‌زانێ له كوێوه ئه‌و كه‌سه ختووكه ده‌درێت.