هێزێكی نوێی چه‌كداری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یه‌نرا و له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندنی خۆیان ده‌به‌ستنه‌وه به 71مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆماری كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، گرووپێكی چه‌كداری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راگه‌یه‌نرا و له راگه‌یه‌ندراوێكدا خۆیان وه‌ك جه‌نگاوه‌رانی رۆژهه‌ڵات پێناسه كردووه.
ئه‌و گرووپه چه‌كداره بوونی خۆیان له ساڵوه‌گه‌ڕی كۆماری كوردستان له ناوخۆی رۆژهه‌ڵات راده‌گه‌یه‌نن و ئاماژه ده‌ده‌ن، "له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا و له ساڵیادی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان جه‌نگاوه‌رانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك سازمانێكی نهێنی و ته‌شكیلاتی راهێنراو له ناوخۆی رۆژهه‌ڵات بوونی خۆی له دژی داگیركه‌رانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رانی رۆژهه‌ڵاتدا هاتووه، "خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه دژی داگیركه‌رانی كوردستان، سه‌ره‌تا به پاككردنه‌وه‌ی نیشتمان له جاش و به‌كرێگیراوانی رژێم و فرۆشیارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه جاش و نیشتمانفرۆشه‌كانن بوونه‌ته هاوكار و یارمه‌تیده‌ر و رێخوشكه‌ر بۆ داگیركه‌رانی كوردستان".
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، "جه‌نگاوه‌رانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك رێكخراوێكی سه‌ربازی و راهێنراوی نهێنی له ناوخۆی رۆژهه‌ڵات له ژێر چاوه‌دێری ئایدیایه‌كی دیاریكراوی سیاسی به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت له پێناو مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان خه‌بات بكات و نیشتمان له جاش و نیشتمانفرۆش و فرۆشیارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر پاك بكاته‌وه"
له دوو ساڵی رابردوویشدا دوو گرووپی چه‌كداری تر له ناوخۆی رۆژهه‌ڵات به‌ناوی "پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات" و "هه‌ڵۆكانی زاگرۆس" بوونی خۆیان راگه‌یاند و چه‌ندان چالاكی چه‌كدارییان له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوخۆی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام دا و تا ئێسته‌یش له چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامن.