هێزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، 90 گورزی ئاسمانییان له به‌له‌م و كه‌شتییه‌كانی هه‌ڵاتووی داعش له رووباری دیجله ئه‌نجام دا، له حه‌ویجه‌ش گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی داعش هاته رفاندن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاو كرایه‌وه، ئه‌و به‌له‌م و كه‌شتییانه چه‌كدار و چه‌كی داعشیان ده‌گواسته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ به‌ره‌و رۆژئاواكه‌ی به‌سه‌ر رووباری دیجله‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵ و چه‌ند فرقه‌یه‌كی سوپای عێراق ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ‌یان راگه‌یاند و كۆنترۆڵی لێواری هه‌ر پێنج پردی نێوانی هه‌ردوو به‌ری مووسڵ‌یان كرد.
عه‌قید جۆن دۆڕیان گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه هاوبه‌شه‌كان له‌وباره‌وه رای گه‌یاند كه وامانزانی كه له‌ناوبردنی چه‌كدار و سه‌رانی داعش ئه‌ركێكی سه‌خته، ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌ی له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2016ه‌وه زیاتر له 112 به‌له‌م له رووباری دیجله له مووسڵ تێك شكێنراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای كرد كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعشیان به‌ناوی "ئه‌بو ته‌یبه‌ی ئه‌نباری" كه به ره‌گه‌ز عێراقییه له ناوه‌ڕاستی شارۆكه‌ی حه‌ویجه‌وه رفاندووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ناوبراو به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ كه دوێنێ هه‌ینی داعش ژماره‌یه‌ك گیراوی له گرتووخانه‌كانی خۆی له سێداره دا.
داعش له حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به هێرشه‌كانی له عێراق كرد و توانی رووبه‌ڕێكی فره‌وانی داگیر بكات، ئه‌و توانی كۆنترۆڵی مووسڵ و تكریت و حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری بكات كه تا ئێسته‌ش ئه‌و شارۆكه و چوار شاره‌دێی زاب و ریاز و ره‌شاد و عه‌باسی له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون.