هاوڕێی راستەقینە كێیە؟

:: PM:05:47:21/01/2017 ‌
هاوڕێتی بەجۆرێك لە جۆرەكان كاریگەری بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بۆیە ئاسان نییە كە ببیتە خاوەن هاوڕێی راستەقینە یان هاوڕێی نوێ وەیا پارێزگاری لەوانەی كۆنت بكەیت، بۆ ئەوەش سەرەتا لە مانای هاوڕێتی راستەقینە تێ بگەیت و بزانی كە چۆن پەرە بە هاوڕێیەتیت دەدەیت.

بوونی هاوڕێی چاك سوودی بۆ تەندروستی هەیە، چونكە دەتوانی لەگەڵیاندا چێژ لە كاتەكان وەربگریت و هەست بە خۆشی وم ئارامی و پاڵپشتیان لەكاتی پێویست بكەیت، ئەوان وەك بەربەست و دیوارن لەبەردەم هەستكردن بە تەنیایی.

هاوڕێی راستەقینە هەستكردنت بە ئینتما زیاد دەكات و وا دەكەن كە هەست بەوە بكەیت كە ژیان ئامانجی هەیە، هەستكردنت بە خۆشی و دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ زیاد دەكات، متمانەت بەخۆت و رێزگرتنتن لەخۆت زیاتر دەكات و یارمەتی خۆگونجاندنت لەگەڵ شۆك و رووداوە سەخت و كتوپڕەكان دەدات وەك جیابوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشی ترسناك یان لەدەستدانی پیشە وەیا لەدەستدانی كەسێكی ئازیز، بێجگە لە هاندانت بۆ دووركەوتنەوەی لە رەوشت و رەفتار و خۆ نا تەندروست.

رەنگە زۆرێك لە ئێمە بەهۆی سەرقاڵبوون بە كاركردن و چاودێری ماڵ و منداڵ و دایك و باوك و دابینكردنی پێویبستییەكانی خێزان، بەسەختی بتوانن یان كاتیان هەبێت بۆ دروستكردنی هاوڕێیەتی نوێ یان پاراستنی كۆنەكان، بەتایبەتی ئەگەر لە ناوەندێكی كۆنەوە بۆ ناوەندێكی نوێ رۆیشتبیت كە بە ئەستەم هاوڕێتی نوێ دەدۆزیتەوە و بواری یەكترناسینت دەبێت.

رەنگە پرسیار بكەیت كە پێویستە چەند هاوڕێت هەبێت، لێرەدا پێویستە بزانیت كە دەستكەوتنی هاوڕێی چاك گرنگترە لە ژمارەی هاوڕێكان، بۆیە دروستكردنی تۆڕێك لە هاوڕێ و ناسیاو كارێكی باشە، بەڵام لەوە باشتر ژمارەیەكی كەمی هاوڕێی وان كە لە كاتی پێویست و لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوڕێ و پاڵپشتت بن.

بۆ دۆزینەوەی هاوڕێی چاك و نوێ پێویستە بچیتە ئەو شوێنانەی كە كەسانی تری لێیە و خۆت نەكەیتە دیلی یەك ستراتیجیەتی جێگیر، بۆیە هەرچەند خۆت بگۆڕیت هاوڕێی نوێت بۆ دروست دەبێت و دەتوانیت ئەوانە بكەیت.

*هەوڵ بدە بگەیتە ئەو كەسانەی هاو مەبەست و ئامانجی تۆن، وەك هەڵبژاردن یان پاككردنەوەی ناوچەیەك و هەوڵ بدە لەو گرووپە نیزك ببیتەوە كە هەمان خولیای تۆیان هەیە وەك خوێندنەوە.

*كاتەكانی خۆت و تواناكات لە نەخۆشخانە یان مۆزەخانە وەیا سەنتەرێكی كۆمەڵایەتی یان خێرخوازی یان رێكخراوێكی تر بەسەر ببە و ئەوكات دەتوانی ببیتە خاوەن پێوەندییەكی بەهێز لەگەڵ كەسانێكی هاو مەبەست. 

*داوەتی بكە و داوەت قبووڵ بكە، دەتوانی داوەتی هاوڕێكەت بكەیت بۆ خواردنەوەی كوپێك قاوە یان ژەمێكی خواردن، ئەو كاتەش داوەت دەكرێیت وەڵامی ئەرێنیت هەبێت و لە پێوەندیكردن بەردەوام بە.

*گرنگیدانی نوێی هەبێت، پێوەندی بە خولەكانی فێربوون بكە بۆ دیتنی كەسانی نوێ كە هاو گرنگیدانن لەگەڵ تۆ، دەتوانی بچیتە هۆڵی وەرزشی یان هیتر بۆ زیادركدنی كۆنتاكت لەگەڵ كەسانی نوێ.

*لە ژینگەی دروست نزیك ببەوە و بە هاوەڵی ماڵ و منداڵت پیاسەیەك بكە و لەگەڵ دراوسێكانت قسە بكە و هەمیشە ئەرێنی بە، بەڵام ئەوە بزانە كە هەموو ئەوانەی قسەیان لەگەڵدا دەكەیت و دەیانبینی رەنگە نەبنە هاوڕێت، بەڵام ئەوانە تۆوی هاوڕێتی راستەقینە دەچێنن كە رەنگە بەری زۆر شیرینیان هەبێت. 

سەرچاوە: سیحەتووك


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل