دورگه‌ی میدیلی كه كه‌وتۆته سنووری یۆنان له نزیك ده‌ریای ئیجه ئه‌و شوێنه‌یه كه گۆڕی زۆربه‌ی په‌نابه‌ره خنكاوه‌كانی لێیه كاتێك له ئاسیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن و له‌و ئاوه‌دا ده‌خنكێن، هاوكات ئه‌و شوێنه ده‌روازه‌یه‌كیشه بۆ چوونه ناو خاكی ئه‌وروپا، بۆیه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ریا ئیجه بێ زیان ده‌په‌ڕنه‌وه، لێره جله‌كانی مه‌له‌وانی و كه‌ل و په‌له زیاده‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕی سه‌باحی توركی راپۆرتێكی به ناونیشانی "میدیلی گۆڕستانی ژیان" له ئاره‌ی ئه‌و دوورگه‌یه ئاماده كردوه و تیایدا باس له گه‌وره‌ترین هه‌ڵاتنه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌كات بۆ ده‌رباز بوون له ناهه‌مواری ژیان و گوزه‌ران.
له گه‌وره‌ترین هه‌ڵاتنه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی كه هه‌زاران قوربانی تێدایه، له‌شه‌ڕی نێوان وڵاتان و ناهه‌مواری گوزه‌ران و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كان، ئه‌وروپا بۆته هیوایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كان و ژیانێكی خۆش، بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵك له ئاسیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ژیانێكی خۆشتر.
ئه‌و وێنانه دیمه‌نی دورگه‌ی "میدیلی"یه له سنووری یۆنان، كه پارچه زه‌ویه‌كه بۆته زبڵخانه‌ی جله‌كانی مه‌له‌وانی دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئاوه‌كان ده‌بڕن لێره جله‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش هێمایه له گه‌وره‌ترین هه‌ڵاتن كه یادگاری تاڵ بۆ هه‌زاران كه‌س و خێزان.
له ده‌ریا ئیجه‌دا 2015 زیاتر له 279 كه‌س و له 2016 دا 192 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وه رێژه‌ی ئه‌وانه‌یه كه بیندراون و دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌شێك له‌و دیمه‌نانه كه وه‌ك زبڵخانه ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا گۆڕی ده‌یان له براكانمان لێره‌ن.