ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستان ته‌قێنرایه‌وه‌

:: AM:08:50:17/10/2016 ‌
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان توانیویانە بچنە نێو سێ گوندەوە و تیرۆریستان بە تەواوی تێك بشكێنن و ئەو گوندانە نزیكبوونەتەوە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوەتی ئەو گوندانە.

هاوكاری "وشە" لە هێڵی پێشەوەی پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، ئێستە پێشمەرگە چوونەتە نێو گوندەكانی "بەدەنەی بچووك، كەلوری، و بازەخڕان" و تیرۆریستان تووشی شكستی گەورە بوون.

هەروەها گوتی،  تیرۆریستان بەرگرییەكی ئەوتۆیان نییە و تەنیا بە هاوەن وەڵام دەدەنەوە، لە بەرامبەریشدا تۆپخانەی پێشمەرگە بە قورسی بۆردمانیان دەكات.

ئاماژەی دا، تەقەكردن لە نێو گوندەكان ماوە و ئەو سێ گوندە نزیكبوونەتەوە لە كۆنتڕۆڵ كردنی تەواوەتی، پێشمەرگە توانیویانە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستان بتەقێننەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم لە میحوەری خازر بە بەشداری چوار هەزار پێشمەرگە، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستیان بە پێشڕەوی كرد بۆ گوندەكانی خوارووی چیای زەرتك لە میحوەری خازر و تا ئێستە هێرشەكە بەردەوامە و تیرۆریستان لە شكستدان و زیانی زۆریان بەركەوتووە.

هه‌ولێر/ كاوه‌ جه‌م.



وشە - باز ئه‌حمه‌د