لایەنەكان لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان یەكهەڵوێست دەبن

:: PM:03:35:16/10/2019 ‌


دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكان، راوێژكارێكی سەرۆكی هەرێمیش رای دەگەیەنێت، بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان پارت و لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەبێت یەكگوتار و یەكهەڵوێست بن.

ئەمڕۆ چوارشەم 16ی تشرینی یەكەم، دڵشاد شەهاب راوێژكاری سەرۆكایەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكیی ڕۆژنامەوانی رای گەیاند، ئەو كۆبوونەوەیە بۆ ئەوە بووە هەڵسەنگاندنی ئەو باردۆخەی لەناوچەكان هاتووەتە ئاراوە بەپێی توانای خۆمان لەپرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان یەكگوتار و یەكهەلوێست بین، بە حزبەكانی بەشداری حكوومەت و ئۆپۆزسیۆنەوە.


بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌بێت یه‌كهه‌ڵوێستن بن

زیاتر روونی دەكاتەوە ، ئەنجوومەنێك یان سكرتایەتییەك بۆ چاودێریكردنی كارەكانی حكوومەتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان پێك دەهێنرێت، هەروەها بەشێكی تر كۆبوونەوە باسكردن بوو لە پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و دووركەوتنەوەی شەر لەسەرووی هەموو شتێك گرنگترە.

هەر لەسەر ئەو پرسە ئایدن مەعرووف سەرۆكی بەرەی توركمانی بە "وشە"ی گوت، ئەم كۆبوونەوە راوێژكارییە بۆ تاوتوێكردنی پرسە سیاسییەكانی ناوچەكان و پێوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێم بووە.

 ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمە لەگەڵ كەسی یەكەمی حزب و هێزە سیاسییەكانی باشووری كوردستان لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێم بیكات، بڕیارە كۆبوونەوەكان بەردەوام بن.



وشە - زریان تەها