دوو قوتابی لە كاتی جوانكاری سووتان

:: AM:08:58:17/10/2019 ‌
لە كاتی ئامادەكاری بۆ جوانكاری، گڵپەی ئاگرێك دروست دەبێت و دوو قوتابی و میوانەكەیان دەسووتێن و پۆلیسیش دەستی كردووە بە ڵێكۆڵینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی كردووەتەوە، سێ گەنج بە ناوەكانی "م . م . ئ" لە دایكبووی ساڵی 1993 و قوتابییە، "ك . ئ . ئ"  لە دایكبووی ساڵی 2000 و پیشەی كاسبە و  "پ . ئ . م" لەدایكبووی ساڵی 2007 ئەویش قوتابییە، گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە سەرجەمیان بە ئاگر سووتاون و یەكێكیان میوان بووە.

جۆرە مۆمێك پەیدا بووە بۆ هەڵگرتنی مووی دەموچاو بەكار دەهێنرێت 
پۆلیس ئاشكرای كردووە، لە لێكۆڵینەوەكان گوتوویانە ڕووداوەكە لەكاتێكدا بووە هەرسێكیان سەرقاڵی جوانكاری دەموچاو بوون، جۆرە مۆمێك پەیدا بووە بۆ هەڵگرتنی مووی دەموچاو بەكار دەهێنرێت، ئەوان ویستوویانە ئەو مۆمە لەسەر غازەكە بتوێننەوە، پاش ئەوەی ئاگریان ناوە بە غازەكەوە دەستبەجێ ئاگر گڵپەی كردووە و سووتاون.

باس لەوەش كراوە، هەرسێكیان هەردوو قاچ و هەردوو دەست و دەموو چاویان سووتاوە، پاش چارەسەری سەرەتایی، ئێستە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری تەندروستیدان و میوانەكەشیان دانیشتووی شارەدێی سەنگەسەرە و دووانەكەی تریش دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی "ئاشتی"ن، باری تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد