ماڵباتێكی شارۆكه‌ی كفری، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌منداڵبوون له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له ئافره‌تێكیان داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی "كفری"یه و به "وشه"ی گوت، له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریدا له ئافره‌تێكمان دراوه و هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر كراوه، بۆیه له مافی خۆمان خۆش نابین.
زیاتر گوتی: ئه‌وه‌ش روون ده‌كه‌ینه‌وه كه له ناوه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كان بێ رێزی به‌رامبه‌ر به نه‌خۆش ده‌كرێ.
لای خۆشیه‌وه، دكتۆره "به‌ناز جه‌لیل"، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید "شێره‌ی نه‌قیب"، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی تۆمه‌تی خراوه‌ته سه‌ر و تایبه‌ته به ئافره‌تان و منداڵبوون، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و خانه‌واده‌یه راست ناكه‌ن و تۆمه‌تمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، چونكه لیژنه‌مان پێك هێناوه به‌ڵام نه‌هاتوون به‌ده‌م لیژنه‌كه‌مانه‌وه.
زیاتر گوتی: وای بۆ ده‌چین ئه‌و ماڵباته ده‌ستێك له پشتیانه‌وه هه‌بێ بۆ تۆمه‌تباركردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب بۆ ئافره‌تان و منداڵبوون رای گه‌یاند، دكتۆره "بوشرا مه‌نعی" تۆمه‌تبار كراوه به‌و بیانووه‌ی گوایه ئه‌و پزیشكه هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر كردوون، ئه‌و پزیشكه‌ش ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب تاكه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به ئافره‌تان و منداڵ بوونه له سنووری گه‌رمیان و ساڵی پار زیاتر له پێنج هه‌زار منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه له دایك بووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی