بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، چه‌ند كه‌سێك له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌شتیان كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن تا به دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ئاشنا عه‌بدوڵا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ند حاڵه‌تێكی به قاچاغ گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه تۆمار كراوه و بڕیار دراوه به‌دواداچوونی بۆ بكرێ.
ڕۆیشتنه‌كه‌یان له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه نه‌بووه و له وڵاتی تره‌وه ئه‌و كاره‌یان كردووه
ئاشنا گوتی، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه به قاچاغ گه‌شتیان كردووه كوردن، به‌ڵام ڕۆیشتنه‌كه‌یان له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه نه‌بووه و له وڵاتی تره‌وه ئه‌و كاره‌یان كردووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سبه‌ی بۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن و دواتر ورده‌كارییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌ینن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تی گه‌شتكردن به قاچاغ له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌وه تۆمار ده‌كرێ، چونكه گه‌شتكردن له‌و ڕێیه‌وه چه‌ند ڕێوشوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه و پێویسته هه‌موو گه‌شتیارێك پێیدا تێپه‌ڕێت.