قوتابییه‌كی پێنجوێن دوای 12 رۆژ له دیارنه‌مانی ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه، کەسوکارەکەیشی ئاشکرای دەکەن، بەهۆی ئەوەی مامۆستایەکی لە قوتابخانە سوکایەتی پێ کردووە و لەبەرچاوی قوتابییەکان لێیداوە، هەستی بە شکان کردووە و ماڵەوەی جێ هێشتووە.
مامۆستایەكی سووکایەتی پێ كردووە و و لەبەرچاوی قوتابییەكانی لێیداوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی یه‌كه‌م، هێرش جه‌لال برای قوتابییه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه رێكانی برام كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه و قوتابی قۆناغی پێنجی بنه‌ڕه‌تییه، ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و نانی خوارد و پاشان چووه‌وه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه دیار نه‌ما و نه‌مانزانی چی لێ به‌سه‌ر هاتووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دواتر لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان و پۆلیس و ئاسایشی پێنجوێنمان لێ ئاگادار كرده‌وه و باوكیشم له به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیسدا گوته‌ی لێ وه‌رگیرا.
"له رێی دانانی ژماره مۆبایلێكه‌وه، داوامان كرد كه هه‌ر كه‌سێك براكهمانی بینی یان دۆزییه‌وه پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو ئه‌مڕۆ توانیمان بیدۆزینه‌وه". هێرش جه‌لال وای گوت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، براكەم لەلایەن پۆلیسی نەوجەوانانی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە، ئەمەش لەدوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك لەپێنجوێن و سێ رۆژیش لە سلێمانی بوو، خۆمان نەمانزانیبوو..
لەبارەی هۆكاری رۆیشتن و ونبوونی رێکان گوتی، هۆكارەكەی ئەوەیە خۆمان نە لێی توڕە بووین و نەقسەمان پێ گوتبوو، بەڵام بەداخەوە لە قوتابخانەكەی كە لەناو پێنجوێنە، مامۆستایەكی سووکایەتی پێ كردووە و لێیداوە و لەبەرچاوی قوتابییەكانی تر شكاندویەتی و ئەویش ئەو دۆخەی پێ قبوڵ نەكراوە و بە گریانەوە هاتۆتەوە بۆ ماڵەوە و دواتر ماڵی جێهێشتووە.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پۆلیسی پێنجوێن له‌به‌ر هه‌ستیاریی پۆسته‌كه‌ی، داوای كرد ناوی نه‌نووسرێت، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی باوكی رێكان هاته بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن و دادگای پێنجوێن، وه‌ك هه‌واڵده‌ر گوته‌ی لێ وه‌رگیرا و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه به نووسراوێكی فه‌رمی گشتاندنی دیار نهمانهكهیمان به وێنه و ناوه‌كه‌یه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نارد و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوی بنكه‌كانی پۆلیس له هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان توانرا هه‌ر له سنووری پارێزگای سلێمانی ئه‌و قوتابییه بدۆزرێته‌وه و بیده‌ینه‌وه ده‌ست خێزانه‌كه‌ی.
شایه‌نی باسه، دیارنه‌مانی ئه‌م قوتابییه یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌مساڵه كه له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن تۆمار كراوه و پێشتریش له ساڵی رابردوودا، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و قوتابییه ون بووبوو، بهلاَم توانرا بدۆزرێته‌وه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی