دادگای ناوه‌ندی شاری قودس بڕیاری دا سزای 15 ساڵ به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئیسرائیل بسه‌پێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچێكی چوارده ساڵی، كه منداڵی هاوڕێیه‌كی خۆی بووه.
جیا له‌وه‌ی دادگا سزای 15 ساڵ به‌ندكردنی بۆ ئه‌و پیاوه ده‌ركردووه، هاوكات ناچاریشی كردووه به بڕی 250 هه‌زار شیكل كه ده‌كاته 71 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قه‌ره‌بووی ئه‌و كچه بكاته‌وه.
مه‌دان ناوی ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌یه و هاوڕێیه‌كی نزیكی باوكی كچه چوارده ساڵییه‌كه بووه و دواتر به هۆی كێشه‌یه‌ك ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ ماڵی ئه‌وان و له‌وێ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچی هاوڕێكه‌ی و تا گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی 18 ساڵی و دواتر تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا بووه.
ماوه‌ی چوار ساڵ له ماڵی هاوڕێكه‌ی ژیاوه و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌ی
دادوه‌ر له دانیشتنی دادگایی كردنی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و كاره‌ی مه‌دان كردوویه‌تی تاوانێكی زۆر قێزه‌وه‌نه و زیانی زۆری به كه‌سایه‌تی كچه‌كه و داهاتووی ئه‌و گه‌یاندووه، بۆیه سزاكه‌ی به سووكیش بۆ ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه ناوبرد، به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه، كه یاساكانی ئیسرائیل ئه‌م سزایه‌یان بۆ دیارییكردووه و لهمڕۆوهیش كه فه‌رمانه‌كه ده‌ركرا، سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.