پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی دوو كه‌س له شارۆكه‌ی ڕواندز بڵاو كرایه‌وه، "وشه" به‌دواداچوونی كرد و له‌ڕێی قسه‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی سۆرانه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی تشرینی دووه‌م، له شارۆكه‌ی رواندزی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان پێشمه‌رگه و ئه‌وی تریان پۆلیس بووه، كه‌مێك پێش ئێسته ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ناوچه‌كه زانیاری‌یان ئاشكرا كرد.
له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مه‌قاڵێیان له نێوان دروست بووه و شه‌ڕیان كردووه، تا به ده‌مانچه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و یەکتریان کوشتووە
شه‌ماڵ دێواری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به "وشه "ی ڕاگه‌یاند، له سنووری بنكه‌ی ڕواندز دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی"ب.ع.ح" كه پێشمه‌رگه بوو، هه‌روه‌ها "ك.م.ح" كه پۆلیسی فریاكهوتنه و هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 37 ساڵه و دانیشتووی ئاكۆیانی سه‌ر به شارۆكه‌ی ڕواندزن، له‌سه‌ر ڕێی بێخاڵ نزیك ته‌له‌فریك له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مه‌قاڵێیان له نێوان دروست بووه و شه‌ڕیان كردووه، تا به ده‌مانچه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیان هه‌ردووكیان بریندار بوون و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی پێكه‌وتنی فیشه‌ك هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست دا .
له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به مه‌به‌ستی پشكنینی دادی و ده‌رخستنی هۆكار و چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیان و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد كراون، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش تا ئێسته به‌رده‌وامیی هه‌یه.
ڕواندز له ساڵی 1890 له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان پارێزگا بووه، له ساڵی 1923 بووه‌ته شارۆكه، له ساڵی 1980 به بڕیاری به‌عس كراوه‌ته شاره‌دێ، هه‌روه‌ها ساڵی 2008 جارێكی تر به بریاری حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه شارۆكه. له ڕواندز 26 فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حكوومی هه‌یه. ڕێژه‌ی دانیشتووانی رواندز به گشتی 35 هه‌زاره و دانیشتووانی ناوه‌ندی شارۆكه زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سه ئه‌مساڵ چه‌ند ڕووداوێكی كوشتن و خۆكوشتن و خنكانی تێدا تۆمار كراوه.
ڕواندز/ موڕشید برادۆستی