ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كانی UNHCR و ئه‌لركیزه و كۆمپانیای فه‌رموو، هاوكاری ئاواره‌كانی كه‌مپی دیبه‌گه‌یان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م تیمه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له چه‌ندان هه‌ڵمه‌تدا هاوكاری و پێداویستییان به‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌زار خیزاندا دابه‌ش كرد.
شیری منداڵان، جلوبه‌رگ و نه‌وت، به‌شێك بوون له‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌مڕۆ پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كران.
رێكخراوی جیهانی UNHCR نه‌وتی بۆ ٣٥٠ خێزان دابین كرد و هه‌روه‌ها رێكخراوی ئه‌لركیزه جلوبه‌رگی بۆ ٦١٩ خێزان دابین كرد و تیمه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانیش هاوكارییه‌كانی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش كرد.
هاوكات كۆمپانیای فه‌رموو شیری قوتووی بۆ منداڵانی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه دابین كردبوو كه به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌ر ١٩٨ منداڵی كه‌مپه‌كان دابه‌ش كران.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌دێی دیبه‌گه‌ی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر و تایبه‌تن به ئاواره‌كانی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌زار خێزانی كه‌مپی خازر خواردنیان بۆ دابین كرا. كه‌مپی خازر تایبه‌ته به ئاواره‌كانی مووسڵ و ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی ئیغاسه‌ی ئیسلامی به‌ریتانی، خواردن و جلوبه‌رگیان بۆ ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كه دابین كرد.
رێكخراوه ئیسلامییه به‌ریتانییه‌كه هه‌زار پارسێلی خۆراكی وشكی بۆ ئاواره‌كان دابین كرد و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانییه‌وه دابه‌ش كرا.