بەرێوەبەرایەتیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندن رادەگەیەنێت

:: PM:08:41:23/01/2017 ‌
بەرێوەبەرایەتیەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەلی كار رادەگەیەنێت و دامەزراندنەكەش بە شێوەی گرێبەست دەبێت، ماوەی حەوت ڕۆژ بۆ ئارەزوو مەندان دیاری دەكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.

ئەمڕۆ دووشەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای كارووباری مین لە پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا، چەند هەڵێكی كار ئاشكرا دەكات كە پێویستییان بە سێ كەسە بۆ دامەرزاندن و هەر كەسێك ئارەزووی دامەزراندنی هەیە، دەتوانێت فۆرم پڕبكاتەوە.
 
راگەیەنراوەكەی ئەو دەزگایە تێیدا هاتووە، ئەو كەسەی بۆ دامەزراندن فۆڕم پڕدەكاتەوە پێویستە دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی پەیمانگە بێت و بڕوانامەی تەواوكردنی خولی فریاگوزاری هەبێت و لە هیچ دامودەزگایەكی تری حكوومەت دا فەرمانبەر نەبێت.
 
راگەیەنراوەكە ئاشكرای كردووە، دامەزراندنەكە بە شێوەی گرێبەست دەبێت و دەتوانرێت تا رۆژی دووشەمی داهاتوو بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی دامەزراندن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای كارووباری مین لە سلێمانی بكەن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم