دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی بازرگانیی زه‌ریای هێمنی واژوو كرد.
هاوپه‌یمانی بازرگانیی زه‌ریای هێمن كه به TPP ناسراوه، له ساڵی ٢٠١٥دا له نیوان ١٢ وڵات‌دا واژوو كرا كه ٤٠%ی ئابووریی دنیایان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
تره‌مپ دوای واژووكردنی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و هاوپه‌یمانێتییه گوتی، "كارێكی گه‌وره‌مان بۆ كرێكارانی ئه‌مه‌ریكا كرد."
جگه له ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له ژاپۆن، مالیزیا، ڤێتنام، سه‌نگافوره، برۆنئی، ئوسترالیا، نیوزله‌ندا، كه‌نه‌دا، مه‌كسیك، شیلی و پێرو ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بوون.
مه‌به‌ست له‌و هاوپه‌یمانێتییه ئه‌وه‌بوو به‌ربه‌سته بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌و ١٢ وڵاته كه‌م بكرێته‌وه.
ئۆباما پێنج ساڵ دانوستانی كرد تا په‌یماننامه‌كه‌ی واژوو كرد، ئه‌گه‌رچی هیچ كاتێك كۆنگرێس په‌سندی نه‌كرد.
تره‌مپ پێشتر له میانه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی دابوو له‌و هاوپه‌یمانێتییه بێته ده‌ره‌وه. ئه‌و پێی وایه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه به ته‌واوی به زیانی كه‌رتی پیشه‌سازیی ئه‌مه‌ریكا بووه.