ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانه‌وه دابه‌زیون بۆ نێو كارگه‌ی گۆگردی میشراق له باكوری گه‌یاره و ئێسته له هه‌وڵی وه‌دەر‌نانی تیرۆریستانن له‌ناو كارگه‌كه، چونكه له ئه‌گه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی كارگه‌كه مه‌ترسی گه‌وره ڕوو له ناوچه‌كه ده‌كات، بۆیه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانه‌وه بۆ كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی كارگه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه سوپای عێراقیش ده‌ستیان به پێشڕه‌وی له میحوه‌ری گه‌یاره كردووه و ئێسته گه‌مارۆی گوندێكیان له سنووره‌كه داوه.
رائید شێرزاد زێباری ئه‌فسه‌ر له لیوای 91ی فیرقه‌ی 15ی سوپای عێراق له میحوه‌ری گه‌یاره به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆش له میحوه‌ری گه‌یاره‌ش ئێمه ده‌ستمان به هێرش بۆ سه‌ر گوندی حووت كردووه و ئێسته هێزه‌كانمان چوونه‌ته نێو ئه‌و گونده‌وه، واته له باشووری مووسڵیشه‌وه پێشڕه‌ویی سوپای عێراق به‌رده‌وامه و سنوورێكی به‌رفره‌وانمان بڕیوه و چووینه‌ته پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌یانی زوو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كارگه‌ی گۆگردی میشراق له ئاسمانه‌وه هاتوونه‌ته خوار، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كارگه‌كه بگیرێ و رێگری له‌وه بكرێ تیرۆریستان سوود له ته‌قاندنه‌وه‌ی كارگه‌كه وه‌ربگرن، چونكه به ته‌قاندنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره دروست ده‌بێت.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كوردستان، بە بەشداریی چوار هەزار پێشمەرگە دەستیان بە پێشڕەوی كرد بۆ گوندەكانی خوارووی چیای زەرتك لە میحوەری خازر (خۆرهەڵاتی مووسڵ) و تا ئێستە هێرشەكە بەردەوامە و تیرۆریستان لە شكستدان و زیانی زۆریان بەركەوتووە.
كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە پێنج میحوەرەوە دەبێ: گەیارە، گوێڕ، خازر، بەعشیقە و سەدی مووسڵ و ئاسكی مووسڵەوە بەرەو ناوەوەی مووسڵ هێزەكان پێشڕەوی دەكەن.
لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی 60 هەزار چەكداری سوپا و پۆلیسی عێراق، شارەكە كەوتە دەست تیرۆریستان، ئەمڕۆ دووشەمیش 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر دوای دوو ساڵ و زیاتر لە چوار مانگ هێرش بۆ رزگاركردنەوەی شارەكە و وەدەرنانی تیرۆریستان دەستی پێ كرد.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.
كارگه‌ی گۆگردی میشراق ده‌كه‌وێته باشووری مووسڵ و نۆ كیلۆمه‌تر له باكوری شارۆكه‌ی گه‌یاره‌یه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل، چوار كانی گه‌وره‌ی گۆگرد له ناوچه‌كه هه‌ن و له‌لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌وه گۆگرد ده‌رده‌هێنرێت، بڕی یه‌ده‌گی گۆگرد له‌و چوار كانه به 600 ملیۆن تۆن گۆگرد خه‌ملێنراوه، هاوكات به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له نێو كۆگاكانی ئه‌و كارگه‌یه‌ش 100 هه‌زار تۆن گۆگرد بوونی هه‌یه و له ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدایه.
پێشتر "وشه" له به‌دواداچوونێكدا ئاشكرای كرد، كه ئه‌گه‌ر تیرۆریستان ئه‌و كانه گۆگردانه بته‌قێننه‌وه ئه‌وا مه‌ترسی گه‌وره ڕوو له ناوچه‌كه به‌گشتی ده‌كات و ژیانی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران و ڕووه‌كه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌خاته ژێر مه‌ترسی و كاره‌ساتی گه‌وره‌وه.
تایبه‌ت