كونسوڵگه‌ی كوێت چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به به‌های حه‌وت ملیۆن دۆلار بۆ په‌نابه‌ران دروست ده‌كات، هاوكات سێ هه‌زار خێوه‌تی ئاواره‌كان له پێنج كه‌مپی دهۆك گۆڕاون.
سێ هه‌زار خێوه‌تی ئاواره‌كان له پێنج كه‌مپی دهۆك گۆڕاون
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، سالم سه‌عید به‌رپرسی راگه‌یاندنی بورها به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی جیاواز بۆ كه‌مپی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان دروست ده‌كرێت.
روونی ده‌كاته‌وه، پڕۆژه‌كان پێكهاتوون له نۆژه‌نكردن و دروستكردنی هه‌زار و 810 بناغه‌ی هه‌ردوو كه‌مپی دۆمیز یه‌ك و دۆمیز دوو، كۆی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و پڕۆژانه پێكهاتووه له حه‌وت ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سندووقی كوێت و كونسوڵگه‌ی كوێت دابین كراوه، رێكخراوی UNHCR سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژانه ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆردی كاروباری مرۆیی هاوئاهه‌نگی له‌و پڕۆژانه‌دا هه‌یه، به ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژانه خزمه‌تێكی باش به په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كه ده‌كات"
"دوو هه‌زار و 890 خێوه‌ت له پێنج كه‌مپی ئاواره‌كان گۆڕاون و ئه‌و خێوه‌تانه له‌لایه‌ن بۆردی كاروباری مرۆیی بووه و مه‌به‌ست له‌و گۆڕینه‌ش ئاماده‌كاری بووه بۆ وه‌رزی زستان". سالم سه‌عید وای گوت.
كه‌مپی دۆمیز ده‌كه‌وێته شاره‌دێی فه‌یدێی سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمێل، نزیكه‌ی 240 هه‌زار ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان تیایدا نیشته‌جێ كراون، بێجگه له‌و په‌نابه‌رانه، هاوكات نزیكه‌ی 13 هه‌زار په‌نابه‌ری نوێ له رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی گه‌ویلان و به‌رده‌ڕه‌ش نیشته‌جێ كراون.
سێمێل/ نه‌وزاد هلۆری