وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا بڕیارى گرتنى 133 سه‌ربازى ده‌ركردووه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به رێكخراوى فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه هه‌یه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ى تشرینى دووه‌م توركیا بڕیارىداوه 133 كه‌س له سوپا ده‌ستگیر بكات به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان له كۆده‌تاكه‌ى ساڵى 2016 هه‌بووه.
هه‌روه‌ها به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به رێكخراوى فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه هه‌یه كه سەرۆکی بزووتنەوەی گولەنە و لە ویلایه‌تە یه‌كگرتووه‌كانى ئەمەریکا پەنابەرە.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى باسى له‌وه كردووه 82 كه‌س له‌وانه‌ى بڕیارى گرتنیان بۆ ده‌رچووه هێشتا له خزمه‌تى سه‌ربازىدان و پۆلیس به دواى ئه‌وانیتردا ده‌گه‌ڕێت.
توركیا به تۆمه‌تى كۆده‌تا 77 هه‌زار كه‌سى گرتووه
له 15ى ته‌مووزى ساڵى 2016 كۆده‌تاییه‌ك له توركیا رووى دا كه‌چى دواى چه‌ند سه‌عاتێك شكستى هێنا، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا فه‌تحوڵا گوله‌ن وه‌ك ئه‌نجامده‌رى كۆده‌تاكه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌ویش ره‌تى ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ له رۆیته‌رز بڵاوکراوەتەوە، توركیا له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو زیاتر له 77 هه‌زار كه‌سى گرتووه، 150 هه‌زار كه‌سیش له كاره فه‌رمییه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.