ماوه‌یه‌كی زۆره باوه‌ڕێك لای هه‌مووان دروست بووه، كه پیاوان به‌هۆی ڕووخسار و جوانی ژنانه‌وه هۆگری ژنان ده‌بن، به‌وهۆیه‌وه‌یش ژنان زۆرترین گرنگی به ڕووخسار و شێوه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ به هاوبه‌شی له لایه‌ن زانكۆی گلاسكۆ و ئێست چینا نۆرمال به ته‌واوی ئه‌و باوه‌ڕه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆ ئه‌نجام درا و 99 ژن و 113 پیاو له به‌ریتانیا و 120 ژن و 142 پیاو له چین كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16 تا 30 ساڵی بوو، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ست و خواسته‌كانیان كرا، به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش ده‌ركه‌وت، كه پیاوان به ڕێژه‌ی ته‌نیا 27% گرنگی به ڕووخساری ده‌ره‌وه‌ی ژنان ده‌ده‌ن، نه‌ك به ڕێژه‌ی ڕه‌ها به‌هۆی ڕووخساره‌وه هۆگری ژنان ببن
پیاوان به ڕێژه‌ی 27% گرنگی به ڕووخساری ژنان ده‌ده‌ن نه‌ك به ڕه‌هایی
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه پیاوان زیاتر گرنگی به سه‌رنجڕاكێشی جه‌سته ده‌ده‌ن، نه‌ك ڕووخسارێكی جوان و جه‌سته‌یه‌كی ناڕێك، هاوكات ژنانیش زیاتر گرنگی به كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی پیاوان ده‌ده‌ن، نه‌ك شێوه و ڕووخسار و سامانیان.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌نجامانه له كاتێكدایه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له‌و بڕوایه‌دان ژنان گرنگی به سامان و كه‌شخه‌یی پیاوان ده‌ده‌ن و پیاوانیش گرنگی به جوانی ڕووخساری ژنان، به‌ڵام ئه‌م باوه‌ڕه به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه و هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه.