بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و كه‌سانه‌ی له ڕابردوو له‌سه‌ر پشكی گۆڕان له حكوومه‌ت پۆستیان پێ دراوه و بوونه‌ته په‌رله‌مانتار و له به‌رانبه‌ردا پۆستیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كار هێناوه و خۆیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و بڕیاره ناوه‌كانیان بدرێته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ سزادانیان.
ئەوانەی لە پشکی گۆڕان پۆستیان وەرگرتووە و بۆ خۆدەوڵەمەندکردن پۆستەکانیان بەکار هێناوە، ناویان بۆ خەڵکی ئاشکرا دەکەین
له ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك كه‌س كه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستیان وه‌رگرت و له‌سه‌ر پشكی گۆڕان بوونه په‌رله‌مانتار، وازیان له بزووتنه‌وه‌كه هێناوه، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیش ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی وازیان هێناوه لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر موڵكوماڵی حكوومه‌تیان لابێت، ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی كه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه چوو، جڤاتی نیشتمانی ژووره پێوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپار بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین له چوار ساڵی ڕابردوو كه گۆڕان به‌شداری حكوومه‌تی كردووه، له‌سه‌ر پشكی گۆڕان پۆستیان وه‌رگرتووه و ئه‌و پۆسته‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار هێناوه و خۆیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پشكی گۆڕان بوونه‌ته په‌رله‌مانتار و ئێسته په‌رله‌مانتار نین، یان هه‌ندێكیان بوونه‌ته‌وه په‌رله‌مانتار، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پۆستیان وه‌رگرت و ئێسته پۆستیان نییه، یان هه‌ندێكیان پۆستیان پێ دراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌میان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له ڕێی لیژنه‌یه‌ك كه ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستی ده‌كات.
"ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پشكی گۆڕان بوونه په‌رله‌مانتار و پۆستیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه‌رگرتووه، به‌ڵام وازیان له بزووتنه‌وه‌كه هێنا، به‌شێوه‌ی جیاواز لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و هه‌ر كارێكیان كردبێت له چوارچێوه‌ی پۆست كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕان وه‌ریان گرتبێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بووبن، یان موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌تیان لابێت و راده‌ستیان نه‌كردبێته‌وه، بۆ هاووڵاتییان ئاشكرا ده‌كه‌ین و ناویان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و دواتر ناوه‌كانیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كه‌ین بۆ لێپرسینه‌وه و سزادانیان". نزار مه‌حموود وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپاتی ده‌كاته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه، هه‌موو ئه‌وانه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له ناو گۆڕان، هه‌ر كه‌س كاری باشی كردبوو له خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌ین و ناوی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ركه‌س كاری بۆ خۆی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون كردبێت، ئه‌وانیش ئاشكرا ده‌كه‌ینه‌وه و ناوه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی