هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستان له میحوه‌ری خازر توانیان شه‌ش گوند له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌نه‌وه و دوو گوندی تریش خه‌ریكه به ته‌واوی ئازاد ده‌كرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، له‌و هێرشه‌ی كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر داعش ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێسته گونده‌كانی: شاقۆڵی، بەدەنەی گەورە، بەدەنەی بچووک، شێخ ئەمیر و بازگردان، کەبەرلی به ته‌واوی ئازاد كراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، ئێسته پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌كات و جگه له‌و پێنج گونده، گونده‌كانی تەرجەلە، باسەخڕه به ته‌واوی گه‌مارۆ دراون و پێشمه‌رگه نزیكبووه‌ته‌وه له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و گوندانه‌ش
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێلی پێشه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌میانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه كه‌مترین زیانی هه‌بووه و گورزی كوشنده‌ش له تیرۆریستان دراوه، ئه‌وان توانای به‌رگریان نه‌ماوه و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژراون و تا ئێسته‌ش پێنج ئۆتۆمبێل و خۆكوژیان ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم بە سه‌رپه‌رشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كوردستان، بە بەشداریی چوار هەزار پێشمەرگە دەستیان بە پێشڕەوی كرد بۆ گوندەكانی خوارووی چیای زەرتك لە میحوەری خازر (خۆرهەڵاتی مووسڵ) و تا ئێستە هێرشەكە بەردەوامە و تیرۆریستان لە شكستدان و زیانی زۆریان بەركەوتووە.
كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە پێنج میحوەرەوە دەبێ: گەیارە، گوێڕ، خازر، بەعشیقە و سەدی مووسڵ و ئاسكی مووسڵەوە بەرەو ناوەوەی مووسڵ هێزەكان پێشڕەوی دەكەن.
لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی 60 هەزار چەكداری سوپا و پۆلیسی عێراق، شارەكە كەوتە دەست تیرۆریستان، ئەمڕۆ دووشەمیش 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر دوای دوو ساڵ و زیاتر لە چوار مانگ هێرش بۆ رزگاركردنەوەی شارەكە و وەدەرنانی تیرۆریستان دەستی پێ كرد.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.