فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له واشنتن كرد و هۆشداری پێدان كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری سه‌لامه‌تی سه‌ربازه‌كانی له كه‌داو بێت، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌ناو ده‌برێن.
لیوا غولام عه‌لی ڕه‌شید فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی "خاته‌م ئه‌نبیا"ی
ئێران، له لێدوانێكدا گوتی، كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌نگی ناوێ و هانی جه‌نگیش نادات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به هه‌موو توانا‌مان به‌رگری له ئێران ده‌كه‌ین و به توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر وڵاتێك ده‌بینه‌وه، كه هه‌ڕه‌شه له ئێران بكات و له‌شكركێشی له دژمان ئه‌نجام بدات.
گه‌وره‌ترین مانۆری سه‌ربازی پاراستنی ئاسمانی ئێران ئه‌نجام دراوه
زیاتر گوتی، هۆشداری به ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداو ده‌ده‌ین و به حكوومه‌تی واشنتنیش ده‌لێین، كه هیچ كارێكی گه‌مژانه له ناوچه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه دواتر خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن، له له‌ده‌ستدانی گیانی سه‌ربازه‌كانیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ئه‌و قسانه‌ی هه‌ڕه‌شه و هاندان نییه بۆ جه‌نگ، به‌ڵكوو هۆشدارییه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ هه‌ڕه‌شه و جه‌نگ دژی ئێران به‌رپا بكه‌ن.
غولام عه‌لی ڕه‌شید گوتیشی، له ماوه‌ی ڕابردوو گه‌وره‌ترین مانۆری سه‌ربازیمان بۆ پاراستنی ئاسمانی ئێران ئه‌نجام داوه كه ڕووبه‌ڕی 400 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی گرتووه‌ته‌وه و هێزی به‌رگری ئاسمانی سوپا و پاسداران به هه‌موو یه‌كه‌كانیانه‌وه له‌و مانۆره به‌شدارییان كردووه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و به‌رگریكردن له ئاسمانی ئێران دژی هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.