به‌شی یه‌كه‌م:
هه‌موو جیهان چاودێری هاتنه ساركار و گرتنه ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكا له ترامپ ده‌كه‌ن به تایبه‌ت پابه‌ند بوون به به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن زۆرێك له وڵاتانی جیهانی هه‌راسان كرووه، بڕیاری كشانه‌وه له په‌یمانی بازرگانی ئۆقیانوسی ئارام سه‌ره‌تای كاره‌كانی ترامپه.
یه‌كێ له و بابه‌ته پڕ بایه‌خ و گرنگانه‌ی دوای سه‌ركه‌وتنی ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هاتۆته به‌رباس، سیاسه‌تی داهاتوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه سه‌باره‌ت به وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان ، سه‌ركه‌وتنی ترامپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپای توشی شۆك كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ترامپ پێشتر‌و له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنی به ئه‌مریكیه‌كاندابوو كه كار بۆ ئه‌مریكای داهاتو ( ئه‌مریكای ده‌سته‌ڵاتدار) ده‌كات.ئامانجی ئه‌مه‌ریكای سه‌رده‌می ترامپ گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه كه له ڕاستیدا ئه‌مه خاڵێكی سه‌ركه‌وتنی ترامپ بو له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا.
سیاسه‌تێك كه پیاده كردنی زیان به په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌یه كه ترامپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی دابوو پێویسته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پارێزگاری كردنی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه پیاده كردنی زیانێكی زۆر به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت و زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌وروپا له‌م باره‌یه‌وه ره‌خنه‌ی توندیان له ترامپ گرت.
فدریكا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌وباوه‌ڕه‌دایه په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می ترامپ سه‌خت تره له پێشتر ئه‌و ده‌ڵێت:- ( یه‌كێتی ئه‌وروپا درێژه به هاوكاریه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌دات و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو لا له‌وه پته‌وترن كه گۆڕانكاری سه‌رۆكایه‌تی بتوانێت له‌به‌ر یه‌كی هه‌ڵ بوه‌شێنێت).
له ژێر سۆنگه‌ی وته‌كانی ترامپ ده‌توانین لایه‌نه‌كانی مایه‌ی مه‌ترسی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌وروپا له چه‌ند خاڵێك كۆ بكه‌ینه‌وه گرنگترینیان:-
١- نیگه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له نزیك بونه‌وه‌ی زیاتری مۆسكۆ‌و واشنتن
٢-بۆچونه نه‌رێنیه‌كانی ترامپ سه‌باره‌ت به ڕێكخراوی په‌یمانی ئه‌تلانتیكی باكور ناتۆ
٣- هه‌ڵبژاردنه‌كانی فڕه‌نسا
٤-چاوخشاندنه‌وه به سیسته‌می به‌رگری هاوبه‌شی ئه‌وروپایی دوای هاتنه سه‌ر كاری ترامپ
٥- دۆناڵد ترامپ و ده‌رچونی به‌ریتانیا له یاكێتی ئه‌وروپا
١- نیگه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له نزیك بونه‌وه‌ی زیاتری مۆسكۆ‌و واشنتن :-
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو یه‌كێتی شۆره‌وی به‌درێژایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له سه‌نگه‌رێكدابون دژی ئه‌ڵمانیای نازی ،و دواتر سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری ناسراو به جه‌نگی سارد له نێوانیاندا پیاده كرا كه تاكو ساڵی ١٩٩١ و پاشه‌كشه‌ی بلۆكی كۆمۆنیسمی درێژه‌ی كێشا له‌و ماوه‌دورودرێژه‌دا په‌یوه‌ندیه‌كانیان زۆر جار بارگرژی زۆری تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئێسته هه‌ردوولا به وردی چاودێری یه‌كتر له جیهان به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی ئه‌وڕوپا كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان له ئێستادا له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدان دژی ڕوسیا، دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنی ترامپ و بوونی به سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا ونزیكی له پۆتین نیگه‌رانی لای به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست كردووه، شیاوی بیر هێنانه‌وه‌یه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا دوابه‌دوای به‌ستنه‌وه‌ی كریمه به ڕووسیا و ڕۆڵی خرابی رووسیا له ئۆكراین سزای به‌سه‌ر ڕووسیادا سه‌پاندوه و به‌رپرسانی ئه‌وروپی نزیك بونه‌وه‌ی پۆتین و ترامپ به مه‌ترسی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانیه‌تی ناتۆده‌بینن.
وڵاتانی بچوكی بالتیك له‌وه نیگه‌رانن كه ئایا ترامپ هاوشێوه‌ی سه‌ركرده‌كانی پێشوی ئه‌مه‌ریكا پارێزگاریان لێده‌كات له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا؟ ئه‌م مه‌ترسیانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه ترامپ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتبوی ( پێویست ناكات چیتر ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له لیتوانیا و ئیستونی بكات ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره بڕێك له خه‌رجیه‌كانی ناتۆ بخه‌نه ئه‌ستۆ) هه‌رچه‌نده تا ئێسته ڕوون نیه ترامپ پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به رووسیا یان نا؟
خاڵێكی تری مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وروپیه‌كان و خاڵی هاوبه‌شی و نزیكی ترامپ وپۆتین بریتیه له‌وه‌ی كه ئۆكرانییه‌كان هه‌ست به كه‌م بونه‌وه‌ی هاوكاری ڕۆژئاوا له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه لایه‌نگره‌كانی رووسیا له ڕۆژئاوای وڵاته ده‌كه‌ن ، بۆیه به‌رپرسانی كیڤ مه‌ترسیه‌كانیان له نزیك بونه‌وه‌ی زیاتری هه‌ردوو ووڵات هه‌یه.
له لایه‌كی تر یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مه‌ریكا به سه‌ركرده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یارانیان ده‌زانن ، ئه‌وان نه‌مانی ئه‌مه‌ریكا كه خاوه‌ن هێزێكی سه‌ربازی تۆكمه و پێگه‌یه‌كی گه‌وره و به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تییه له هاوپه‌یمانی ناتۆ به مایه‌ی چاوتێبڕینی ڕووسیا و به هێزبونی هه‌ژموونی مۆسكۆ به تایبه‌ت له ڕۆژئاوای ئه‌وڕوپاده‌زانن.
خاڵێكی تری مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستان ئه‌وه‌یه كه ترامپ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ كاری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل ( رێكس تیلرسۆن) ی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه دیاری كردووه، تیلرسۆن نزیكی زۆری له‌گه‌ڵ پۆتین هه‌یه‌و له ساڵی ٢٠١٣ له‌لایه‌ن پۆتینه‌وه مه‌دالیای دۆستایه‌تی پێ به‌خشراوه.
له‌لایه‌كی تر ئیكسۆن مۆبیل له گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی رووسی بۆ گه‌ڕان و پشكنینی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ڕێكه‌وتنی هه‌یه، هه‌ر له‌هه‌مان سۆنگه‌وه (دیمیتری پسكۆف ) ی گوته‌بێژی كرملین ، تیلرسۆنی به كه‌سێكی شاره‌زا و شیاو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌سف كرد.
٢-بۆچونه نه‌رێنیه‌كانی ترامپ سه‌باره‌ت به رێكخراوی په‌یمانی ئه‌تله‌نتیك ناتۆ:
رێكخراوی ناتۆ له ساڵی ١٩٤٩ له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وڕوپای ڕۆژئاوا به ئامانجی پارێزگاری سه‌ربه‌خۆیی و بنیات نانه‌وه‌ی وولاتانی بلۆكی ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمۆنیسم و شوره‌وی دامه‌زرا، دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی تا ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به قۆناخی جه‌نگی سارددا تێپه‌ڕی ، له‌م ماوه‌یه‌دا جیهان له رووی هێز و په‌یوه‌ندیه‌وه به گشتی به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی دابه‌ش بوو كه یه‌كێكیان شوره‌وی و ئه‌وی تریان وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی بوون، سه‌ره‌نجام پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی شوره‌وی ناتۆی له لایه‌نی ناسنامه‌یی و یاسایی دووچاری بابه‌تی یاسایی كرد.
له راستیدا زۆرێك له شاره‌زایانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به له‌بار چوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی شوره‌وی ئیتر پێویست به وه‌ها ڕێكخراوێك نیه به‌تایبه‌ت كه ساڵانه بودجه‌یه‌كی زۆری پێویسته، بۆیه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك یه‌كێك له وڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه هاتۆته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویست به‌وه ناكات چیتر پاره‌یه‌كی زۆر له‌و ڕێكخراوه‌دا خه‌رج بكات، له‌م ڕوه‌وه به‌دوور نازانرێت كه گۆڕانكاری له به‌رنامه‌كانی په‌یمانی ئه‌تلانتیكی باكور له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وڕوپا كه زۆرینه‌ی بودجه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ته‌رخان ده‌كرێت ڕووبدات و ئه‌مه‌ش فاكته‌ری نیگه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وڕوپایه.
مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه كه پێشتر هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاندبو كه واشنتن به نیازه له‌وه‌ها رێكه‌وتنێك بكشێته‌وه ، ترامپ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاركردن بۆ كشانه‌وه له رێكخراوی ناتۆی ڕایگه‌یاندبو و ئه‌و له‌و بڕوایه‌دابوو كه بودجه‌ی ئه‌وڕێكخراوه به یه‌كسانی به‌سه‌ر ووڵاتانی ئه‌ندام دابه‌ش نه‌كراوه‌و ترامپ له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ناتۆ كه ژماره‌یان ٢٨ ووڵاته چاوێك به‌و لایه‌نه‌دا نه‌خشێننه‌وه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و ڕێكخراوه به پێویست ده‌زانێت، له كاتێكدا كه‌ووڵاته یه‌كگرتوه‌كان به ته‌نها ٢٢% ی بودجه‌ی ناتۆ دابین ده‌كات.
هه‌ر له‌م ڕوه‌وه ترامپ له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه سه‌رۆكه‌كانی پێشتری ئه‌مه‌ریكا پاره‌یه‌كی زۆریان له‌م لایه‌نه به فیڕۆ داوه‌و له وڵاتانی ئاسیا و كۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ورپای ڕۆژئاوا ده‌خوازێ كه تێچوونی پارێزگاری كردنی ناتۆ و وڵاته یه‌كگرتوه‌كان لێیان خۆیان بیگرنه ئه‌ستۆ كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌وروپای دوو زیاتر كردوه، هه‌رچه‌نده زۆرله شاره‌زایه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان كه یاسای ووڵاته یه‌كگرتوه‌كان ڕێگا به‌و به‌رزه فڕیه‌ی ترامپ نادات ( ئورزولافن) وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:-( پێویسته ترامپ ڕاشكاوانه رایبگه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ چی دایه ، ده‌بێ ترامپ بزانێت كه ناتۆ كۆمپانیایه‌ك نیه بۆ كۆكردنه‌وه‌و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نانی پاره‌و سامان ).
وه‌رگێرانی: زوبێر ره‌سول علی
نوسینی: محمد جه‌واد فه‌تحی