عێراق یه‌كێكه له گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی دنیا و زۆرینه‌ی ڕه‌های گهندهڵییهكانیش له كه‌رتی نه‌وته‌وه‌یه، چونكه ساڵانه بڕی 100 ملیار دۆلار داهاتی نه‌وت ده‌ڕژێته ئه‌م وڵاته‌وه و 90% داهاتی گشتی وڵاتیش له ڕێی نه‌وته‌وه‌یه، بۆیه خه‌ڵكی داهاتی نه‌وت به "نه‌فره‌ت" بۆ ئێسته‌ی خۆیان ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام له ته‌ك ئه‌مانه‌یش دا، حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به پرۆسه‌یه‌كی وردی چاكسازی كردووه و وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشتر ڕایگه‌یاند، توانیویانه گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێنن.
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو و دوای ڕووخانی به‌عس، زۆرینه‌ی ڕه‌های داهاتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن توێژی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدار و حزبه‌كانه‌وه به‌شكراوه و به گه‌نده‌ڵی و بۆ مه‌به‌ستی حزبی و كه‌سی سوودی لێ وه‌رگیراوه، ته‌نیا ئه‌و چینه كه‌مه‌ی كۆمه‌ڵگا لێی سوودمه‌ندبوون، كۆی كۆمه‌ڵگا نه‌وت بۆیان بووه‌ته نه‌فره‌ت و ژیانی خه‌ڵكی تووشی مه‌ینه‌تی و نائارامی و بێكاری زۆر كردووه.
خه‌ڵكی عێراق تووشی گه‌وره‌ترین گرفت بوون و نه‌وت و سامانی سروشتی بووه‌ته به‌ڵایه‌كی گه‌وره به‌سه‌ریانه‌وه، دووكه‌ڵ و زیانه ژینگه‌ییه‌كانی بۆ خه‌ڵكه و سامانه‌كه‌یشی بۆ گیرفانی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی تووڕه و نیگه‌ران كردووه، پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی لاواز كرد و متمانه‌ی خه‌ڵكی به حكوومه‌ت و قه‌واره‌ی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێك به ته‌واوی لاواز كردووه.
چاكسازی كارگێڕی و ڕێكخستنی كار هه‌نگاوێكی بوێره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پڕ له گه‌نده‌ڵی
سیسته‌مێكی حوكمی گه‌نده‌ڵ كه هیچ باكی به ژیانی خه‌ڵكی به‌شخوراو و بێكار و پڕ له ده‌رد و به‌ڵا و بێ خزمه‌تگوزاری نییه، بێگومان تووڕه‌یی زۆری خه‌ڵكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و سه‌ره‌نجامیش له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ر خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستیان پێ كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامیان هه‌یه و دواجاریش بووه هۆی ده‌ست كێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكوومه‌تیشی له داهاتوویه‌كی نزیك به‌دوادا دێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته‌یش به‌شێكه له عێراق له ڕووی سنووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان نه‌ك هه‌رێمی كوردستانیان نه‌گرته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وان له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر و كۆتایی به سه‌رجه‌م كێشه‌كان بێنن و ئارامی و ئاوه‌دانی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان زۆر به‌هێز بووه و پێوه‌ندییه‌كان هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه كه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسی بودجه و سامانی سروشتی واژوو بكه‌ن، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆربه‌ندی ئاشتی و ئاسایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له كوردستان له شاری دهۆك ڕێكخرا بوو گوتی، توانیومانه گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێنین، هیچ كه‌س ناتوانێ به پشت به‌ستن به پێوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و خزم خزمێنه كاری نایاسایی و گه‌نده‌ڵی بكات.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌م جۆره له بوێرییه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، كه كۆمه‌ڵگاكان به گشتی خواستیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی هه‌یه و له تاكێكی ئاسایی كۆمه‌ڵگاوه تا به‌رپرسان هه‌موو هه‌وڵده‌ن به واسیته و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه وا ده‌كات، داهاتووی هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر ببات و به ته‌واوی بیكات به نموونه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی له كه‌رتی وزه‌یش بكات ده‌بێته جوانترین نموونه‌ی شه‌فافیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می كارگێڕی و ده‌وام كردن ده‌ستی پێكردووه و جاران كارمه‌ندان به ویستی خۆیان كاریان ده‌كرد و پابه‌ندی ده‌وام ده‌بوون، به‌ڵام ئێسته هه‌ر كه‌سێك له‌و كاته‌ی بۆی دانراوه كه‌متر كار بكات، سزا ده‌درێ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه بوێری زۆریان پێویسته و كابینه‌ی نۆیه‌م گرتوویه‌تییه‌به‌ر.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌ستكردنه به
چاكسازی له كه‌رتی نه‌وت و گازی سروشتی، كه قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه له كوردستان هه‌یه، به شه‌فافكردنی داهاتی نه‌وت و سه‌رجه‌م مامه‌ڵه و گرێبه‌سته‌كانی وزه له هه‌رێمی كوردستان، چۆنیه‌تیی كۆكردنه‌وه و خه‌رجكردن و هه‌ڵگرتنی داهاته‌كانی نه‌وت، كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه گه‌وره‌ترین هه‌نگاو بۆ شه‌فافییه‌ت و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌هاوێژێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ و تایبه‌تی ئه‌م بواره ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی حزب به‌سه‌ر ئه‌و سێكته‌ره نه‌هێڵێت، بێگومان له‌مه‌یش دا، پارتی دیموكراتی كوردستان كه حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانی هاوبه‌شی ئه‌گه‌ر هاوكاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت نه‌بن، كارێكی قورس ده‌بێت.
به‌تایبه‌ت دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی دوای مه‌رگی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕووی له دابه‌شبوون و كێشه‌ی گه‌وره كردووه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت، چونكه ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵات و هێزی هه‌یه، ده‌توانێ گرفت بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت به تایبه‌ت له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی دروست بكات.