دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژنێك له شارۆكه‌ی خانه‌قین خۆی خنكاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، عه‌قید هیشام ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین به "وشه" ی راگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاریی شارۆكه‌ی خانه‌قین ژنێك به په‌ت خۆی خنكاند.
ئه‌و ژنه ناوی(م.ت) و ته‌مه‌نی سه‌رووی 20 ساڵ ده‌بێ
زیاتر گوتی، ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن مێرد و كه‌سوكاریه‌وه هێنرابوو بۆ نه‌خۆشخانه و پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس بچێته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌كاتێكدا هانای بۆ خۆكوشتن بردووه كه كه‌س له ژووره‌كه‌ی نه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و ژنه ناوی(م.ت) و ته‌مه‌نی سه‌رووی 20 ساڵ ده‌بێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی