له‌سه‌ر ڕیزبه‌ندیی ناوه‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵات له ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی یه‌كێتی كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه چوو، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵی بۆنه‌كان ڕێوڕه‌سمێكی به بۆنه‌ی 17 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی 43 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ڕێكخست كه له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆرستی ئه‌نسارولئیسلام شه‌هید كرابوون.
به‌شێكی زۆر له كه‌سوكاری شه‌هیدان نه‌هاتبوونه یاده‌كه
په‌یامنێری "وشه" له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ڕای گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه ئه‌نجام دابوو و سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له كه‌سوكاری شه‌هیدان نه‌هاتبوونه یاده‌كه، ناكۆكیش دروست بوو له‌سه‌ر دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ڕێوڕه‌سمه‌كه له كاتی خه‌ڵاتكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان یه‌كه‌م كه‌س داوایان له شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد خه‌ڵات دابه‌ش بكات ئه‌وه نیگه‌رانی لای مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنانی حمه‌ی مینا و حامیدی حاجی غالی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێ كه‌وته‌وه و ده‌مه‌قاڵێ دروست بوو.
وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی بۆ كرد، هه‌ریه‌كه له مه‌حموود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حمه‌ی مینا و حامید حاجی غالی ئاماده‌نه‌بوون هیچ خه‌ڵاتێك پێشكه‌ش به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناویان له‌دوای شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خوێندرایه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌یه و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ خۆ ده‌رخستنی زیاتر ده‌ده‌ن.