دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی هێرشی داگیركاری توركیا نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاووڵاتی كورد له گرێسیپی و ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ڕۆژئاوا و باكوری كوردستان ئاواره بوون، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه، كه ئێسته هێزه‌كانی توركیا و گرووپه توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی پرۆسه‌یه‌كی فره‌وانی ڕووخاندنی ماڵ و خانووی هاووڵاتییان كوردیان له گرێسپی ده‌ست پێكردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له
گرێسپی به ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیان ڕاگه‌یاندووه، كه هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی له گوندی كوڕمازاتی باشووری شارۆكه‌ی گرێسپی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و چڕیان بۆ ڕووخاندنی ته‌واوی خانووی هاووڵاتییانی گونده‌كه ده‌ست پێكردووه.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له‌و گونده، به‌ڵكوو هێزه توندڕۆكان هاوشێوه‌ی سیناریۆی عه‌فرین له ناوچه سنوورییه‌كان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و خه‌ریكی دزی و تاڵانكردنی ماڵه‌كانن و دوای ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی به سوودی تێدا نه‌ما، خانووه‌كان به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌ڕووخێنن.
میلیشیا توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی توركیا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی تاڵانكردن و دواتر ڕووخاندنی خانووی هاووڵاتییانی كوردیان ده‌ست پێكردووه
ڕوانگه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كان ته‌نانه‌ت گه‌نم و جۆی عه‌مباركراویش ئه‌وه‌ی پێویستیان بێ ده‌یبه‌ن و ئه‌وه‌ی تریش ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه به‌رانبه‌ر به مافی مرۆڤ و سامانی هاووڵاتییانی ئاواره‌بوو و خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه.
نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی تره‌مپ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كشانده‌وه و گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكرد، سوپای توركیا و گرووپه میلیشیا توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی، هێرشیان كرده سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، سه‌دان له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش شه‌هید و برینداربوون، تا ئێسته ناوچه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ڕێككه‌وتن و فه‌رمانی كۆتایهێنانیان به ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا به ئه‌ردۆغان دا.