مارك ئێسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى نزیكه‌ى 600 سه‌ربازى له سووریا ماوه و به‌پێى پێویستیش گۆڕانكارى بچووك له‌م ژماره‌یه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجى كانوونى یه‌كه‌م مارك ئێسپه‌ر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ئاژانسى
رۆیته‌رز ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه ئاشكرا ده‌كات كه تا ئێسته له سووریا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا : 600 سه‌ربازمان له سووریا ماوه
له لێدوانه‌كه‌ى ئێسپه‌ر دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئێسته نزیكه‌ى 600 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له سه‌رانسه‌رى سووریا ماونه‌ته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات له داهاتوودا له‌وانه‌یه گۆڕانكارى بچووك به كه‌م یان زیاتركردن له‌م ژماره‌یه روو بدات.
رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه له‌وه‌ته‌ى له كۆتایى ساڵى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا داوه، نزیكه‌ى 40 % سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا كشاونه‌ته‌وه.
به‌شێكى زۆرى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ماونه‌ته‌وه له رۆژئاواى كوردستان و له بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نف جێگیر كراون.
ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له هاوینى 2014 هێزى ره‌وانه‌ى سووریا كرد و له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى زۆرى له هێزه‌كانى له‌م وڵاته كشانده‌وه.