به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی، به‌شێكی زۆری كاره‌بای سلێمانی به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی و پێویسته ڕێكخستنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانیش ده‌ڵێت، دزینی كاره‌با زیانی به ڕێژه‌ی كاره‌با گه‌یاندووه.
زیاتر لە 32٪ی کارەبای سلێمانی بەهەدەر دەڕوات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، شێخ هیوا عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پرۆسه‌ی لابردن و بڕینی كاره‌بای نیشتمانی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه و كاره‌بایان دزیوه به‌رده‌وامه و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت سزا ده‌درێت و كاره‌بای ده‌بڕێت و تووشی لێپرسینه‌وه ده‌بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ر حاڵه‌تێكی نایاسایی له دزینی كاره‌با و زیاده‌ڕۆیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌می ڕێژه‌ی كاره‌با دروست ده‌كات له ناوچه‌كه و به‌هۆی زیاده‌ڕۆییه‌كان و دزینی كاره‌با به‌شێك له كاره‌بای سلێمانی به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، كاتێك ده‌مانه‌وێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ببینه‌وه كه كاری داگیركاری و زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن، كه‌سانێك كه به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ كاره‌كه، پشتیوانی زیاده‌ڕۆكاران ده‌كه‌ن و چه‌ندان جار هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه گرفتمان بۆ دروست بووه.
پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئێسته له سلێمانی به‌هۆی زیاده‌ڕۆییه‌وه 32٪ی كاره‌بای سلێمانی به‌بێ سوود ده‌سووتێت و به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
به‌پێی ئه‌و دابه‌شكارییه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، بڕی به‌رهه‌می كاره‌بای نیشتمانی دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی له‌سه‌دا 34ی كاره‌بای هه‌رێمی به‌رده‌كه‌وێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی