به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كاره‌بای نیشتمانی به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات و سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با زیاتر ده‌بێت.
كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، له رۆژانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وه‌یش وایكرد رۆژی شه‌موو هه‌شت بۆ نۆ سه‌عات كاره‌با به هاووڵاتییان بده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیه تێپه‌رێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌فرێكی زۆر له سنووره‌كه باریوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌وتاری تێپه‌ڕبوونی 100 ڕۆژ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پێدانی زیاتری سه‌عاته‌كانی كاره‌با.