دزی له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند، گه‌نده‌ڵی و داگیركردنی موڵكی گشتیی و دۆسییه‌ی ئه‌خڵاقی و ڤیدیۆی په‌رله‌مانتاره‌كانی و بوونی قه‌رزێكی زۆری حكوومه‌ت لای و ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی تر ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه و ئێسته جارێكی تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
زیاتر له 10 هه‌زار خاوه‌ن پشكی چاڤیلاند هه‌یه كه 22 ملیۆن دۆلاریان داوه به شاسوار
دۆسیه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه و بڕیاره خاوه‌ن پشكه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت كۆ ببنه‌وه. خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند دوای بێهیوابوونیان له یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان له دادگای سلێمانی، ڕوو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
نه‌ژاد سه‌لیم كه خاوه‌ن پشكێكی چاڤیلانده، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان له شاسوار عه‌بدولواحید، به‌نیازن سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ كۆبووونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت.
زیاتر گوتی، زیاتر له 10 هه‌زار خاوه‌ن پشكی چاڤیلاند هه‌یه كه 22 ملیۆن دۆلاریان داوه به شاسوار، به‌ڵام تا ئێسته هیچ كامیان قازانجیان وه‌رنه‌گرتووه.
لای خۆیه‌وه سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاندمان گوتووه كێشه و داواكاریتان چییه پێمان بڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا