ڕۆژنامه‌ی فرانكفۆرته‌ر ئه‌لمیگین تسایتۆنگی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه، كه هاتوچۆی ژێرده‌ریاییه زه‌به‌لاحه‌كانی ڕووسیای فیدرال به نێو ده‌ریای به‌ڵتیك مه‌ترسی ئه‌وه‌یه زیاد كردووه، كه هێلی تیشكی ئینته‌رنێتی ئه‌وروپا ببڕێ، كه له ژێر ئاودا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه به ناونیشانی، مه‌ترسییه‌كانی داهاتوو له قووڵایی ده‌ریا ده‌بن و باسی له‌وه كردووه، كه زۆربوونی جووڵه و هاتوچۆی ژێرده‌ریاییه‌كانی ڕووسیا له ده‌ریای به‌ڵتیك و زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكور و ته‌نانه‌ت زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی مه‌ترسی له‌سه‌ر هێلی ئینته‌رنێتی وڵاتانی ئه‌وروپا دروست كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، كه ژێرده‌ریاییه‌كان به‌ر كێبلی مه‌زنی ئینته‌رنێتی ئه‌وروپا بكه‌ون و بیپچڕێنن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئه‌وروپا بێ ئینته‌رنێت بێت.
هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "
ناتۆ" له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییه هۆشداری به مۆسكۆ داوه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو ڕووسیا ده‌ستی به مانۆری سه‌ربازی "قه‌لغانی ده‌ریایی" كردووه، له ئاوه‌كانی زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكور و به‌ڵتیك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌وروپا زیاتر له 282 كێبلی گه‌وره‌ی ئینته‌رنێتی فایبه‌رئۆپتیكی به نێو ده‌ریا و زه‌ریاكانی ده‌وروبه‌ری ڕاكێشاوه، بۆ گه‌یاندنی ئینته‌رنێت به ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و درێژی ئه‌و كێبلانه‌یش ده‌گاته 1.23 ملیۆن كیلۆمه‌تر و ڕێژه‌ی 90%ی ئاڵوگۆڕی زانیاری نێوده‌وڵه‌تی له ڕێی ئه‌و كێبلانه‌وه ده‌كرێت.