ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی پێوه‌ست به كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردبووه‌وه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، خه‌مڵاندنی پاره له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر به‌های گرێبه‌سته‌كانه.
خه‌مڵاندنی پاره له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر به‌های گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، له كۆی داتاكانی راگه‌یه‌نراو له ڕۆژی جیهانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، باس له به‌های خه‌مڵێنراوی گه‌نده‌ڵی كراوه به دیناری عێراقی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، بۆ به‌رچاوڕوونی، خه‌مڵاندنی پاره له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر به‌های گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه كه‌یسی كه‌مپی ئاواره‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كابینه‌ی پێشوو بۆ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی نێردراوه، به 20 ملیار دینار خه‌مڵێنراوه، به‌ڵام تا حوكمی كۆتایی دادگا ده‌رنه‌چێ، له‌باره‌یه‌وه نازانرێ چه‌ند گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه. ئه‌وه بۆ سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانی تریش تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی به‌و جۆره‌یه.
رۆژی دووشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به میدیاكانی راگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و داوا سزاییانه‌ی له فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان تۆمار كراوه تا ساڵی 2015، بریتی بووه له هه‌زار و 27 داوای سزایی كه 304 داوا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، 299 داوا داخراوه، 103 داوا ڕه‌وانه كراوه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی جۆری و شوێن، هه‌روه‌ها 281 داواش ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كراون.
گوتی، له ساڵی 2015 پاره‌ی گه‌ڕاوه بۆ حكوومه‌ت بریتی بووه له 17 ملیار و 79 هه‌زار دینار، بڕی پاره‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگیراویش بریتی بوو له دوو ملیار و 77 هه‌زار دینار.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كۆی گشتی به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌مڵێنراو له كوردستان بریتی بووه له 423 ملیار و 29 هه‌زار دینار.